riklam

ساڵیادی شەهیدبوونی عەقید عەزیز بەرز رادەگیرێت

کوردستان 05:40 PM - 2018-10-16
.

.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕێ و هاوسەنگەران و كەسوكاری، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 16-10-2018 یادی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی عەقید عەزیز لەسەر گۆڕەكەی لە گۆڕستانی كانی سپیكە كرایەوە، كە ساڵێك لەمەوبەر لە شەڕی بەرگریكردن لە كەركوك لەگەڵ پۆلێك لە هاوسەنگەرانی شەهید بوون.

لەو مەراسیمە خەمناكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی تێیدا ئامادە بوون، هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەكەی دەربڕی و شەهیدبوونی عەقید عەزیز و پۆلێك لە هاوڕێكانیان بە بەڵگەی پاراستنی كەركوك دانا كە تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگریان لێكرد. 

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket