16ی ئۆكتۆبه‌ر.. یه‌كێتی خوێنی بةخشی و حزبی دیكه‌ش هه‌ڵات
ی.ن.ک 05:34 PM - 2018-10-16.
دوای ئه‌ه‌وه‌ی شه‌وی 16-10-2017 حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له‌ناوچه‌ی به‌شیر هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ردا، كه ماوه‌ی 4 سه‌عاتی خایاند، چه‌ندین پێشمه‌گه‌ری یه‌كێتیی شه‌هیدو برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف لێپرسراوی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی 16-10-2017 حه‌شدو سوپای عیراق هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی به‌شیر و دوای چه‌ند سه‌عاتكێ به‌رگریی، 36 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدبوون و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون .
وتیشی: دوای رووداوه‌كانی 16ی ئێۆكۆبه‌ر ته‌رمی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی گه‌یه‌نرایه‌وه سلێمانی به‌خاسپێدران، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بزانێت كه خوێنی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی به‌ڵگه‌ی راستییه‌كانی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رن و ته‌نها یه‌كێتی بوو كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رگری كرد، چونكه وه‌ك ده‌زانن له‌و ناوچانه‌ی كه هێزی یه‌كێتی لێنه‌بوو له‌و رووداوه‌دا بێ ته‌قه چۆڵكران.
راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌به‌شیر و داقوق و حه‌ی سناعه و كه‌یوان شه‌هیدی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌رده‌وام بوایه له به‌رگری بێگومان زیانی زۆر به خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌وت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه له‌ناو كه‌ركوك رووبه‌ڕووی سوپای عیراق نه‌بینه‌وه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
سوپای عیراق بۆ گرتنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان هاتبوون
له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ریان كردووه كه ماوه‌ی 4 سه‌عاتی خایاندووه و شه‌هید و بریندارمان هه‌بووه.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهیدی ئه‌وه‌ن كه تا ئێستا هه‌ر هێرشێك كرابێته‌سه‌ر شاره‌كه هێزه‌كانی یه‌كێتی شاره‌كه‌یان پاراستووه‌و شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی 16 ئۆكتۆبه‌ریش ته‌نها ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی یه‌كێتی بوه‌وه.
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ، ئامانجی هێزه‌كانی عیراق له‌و هێرشه‌دا كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بوو كه پێشتر چه‌ندینجار به ره‌سمی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌وه ئاگاداركردبوه‌وه، به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا.
پێشمه‌رگه‌كانی پارتی لیوا هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكیان جێهێشت
هه‌مان رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی 80 له لیوا هاوبه‌شه‌كان سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان چۆڵكرد‌و ئاماده‌نه‌بوون به‌رگریی بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید روكن رێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پیاده له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا به PUKmedia ی راگه‌یاندوه: به فه‌رمانێكی تایبه‌ت و حزبی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به یه‌كه‌كانی 80 له لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان به‌جێهێشت.
وتیشی: پێشمه‌رگه‌كانی هێزه‌كانی 80 له دوای رۆیشتنیان له‌و ناوچانه‌ی لێی جێگركرابوون، سه‌رجه‌م پێداویستیه سه‌ربازیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد.
هێزه‌كانی پارتی هاڤانا و بای حه‌سه‌نیان چۆڵكرد
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بێ ته‌قه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هاڤانای له‌سنووری كه‌ركوك ته‌سلیمی سوپای عیراقی كرد.
ئه‌و هێزانه‌ی زێره‌ڤانی كه چه‌ند ساڵێكه له‌و دوو كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ن چه‌ندین زرێپۆش و چه‌كی قورس و سووكیان پێبووه، به‌ڵام به‌بێ هیچ به‌رگری و ته‌قه‌كردنێك ته‌سلیمیان كرد.
رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ر
پارتی ناحیه‌ی گوێری چۆڵكرد
ھێزه‌كانی پارتی ناحیه‌ی گوێریان چۆڵكرد‌و به‌ره‌و ھه‌ولێر كشانه‌وه‌و دواتر ھێزه عێراقییه‌كان چوونه‌ته نزیك ناحیه‌كه.
ئه‌حمه‌د زاگه لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ناحیه‌ی گوێر رایگه‌یاند: رۆژی 17ی ئۆكۆتبه‌ری 2017 ھێزه‌كانی سه‌ر به‌پارتی بێ به‌رگریی ناحیه‌ی گوێریان چۆڵكرد‌و به‌ره‌و ھه‌ولێر كشانه‌وه‌و پاشان ھێزه عێراقییه‌كان به ته‌واوی هاتنه ناو گوێر.
وتیشی: له‌و رۆژه‌دا به ده‌یان تانك و ھه‌مه‌ری سه‌ربازی ھێزه‌كانی پارتی له گوێره‌وه به‌ره‌و ھه‌ولێر پاشه‌كشه‌یان كرد‌و به‌ته‌واوی گوێر ته‌سلیم به هێزه عیراقییه‌كان كرا.
هه‌مان رۆژ...
كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌پارتی بڵاویكرده‌وه به‌بێ به‌رگری حه‌شد چووه‌ته ناو شه‌نگال
كه‌ناڵه‌كه‌ی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌مان رۆژ رایگه‌یاند، كه شه‌نگال به بێبه‌رگری و ته‌قه ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی كراوه.
كه‌ناڵی ئاسمانی رووداوی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و رۆژه‌دا راسته‌وخۆ زانیارییه‌كانی بۆ بینه‌رانی ده‌گواسته‌وه كه چۆن له شه‌نگال هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ ته‌قه و به‌رگری چونه ناو شه‌نگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، كه له‌و كاته‌دا له‌شكری گوڵان و فه‌رمانده‌ی دهۆك_ی سه‌ربه پارتی سه‌رپه‌رشتی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌كرد.
17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 جارێكی دیكه شه‌نگال به‌ده‌سته‌وه درا
هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی سه‌ر به‌پارتی به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك جارێكی دیكه قه‌زای شه‌نگالیان دابه‌سته‌وه‌و ئێزدییه‌كانی جێهێشت.
به‌یانی رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كانی دیكه چونه ناو شاری شه‌نگال و له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی پارتی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی هێزه‌كانی پارتی له‌شه‌نگال به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا شاره‌كه‌یان داوه به‌ده‌سته‌وه‌و بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كانیان چۆڵكردوه.
ئه‌وه‌ش دووه‌مجاربوو كه هێزه‌كانی پارتی به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك قه‌زای شه‌نگال بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، جاری یه‌كه‌م له 3ی ئابی ساڵی 2014دا بوو، كاتێك تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شه‌نگال، ته‌واوی هێزه‌كانی پارتی به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك شاره‌كه‌یان دابه‌ده‌سته‌وه‌و ئێزدییه‌كانیان جێهێشت و له‌لایه‌ن داعشه‌وه جینۆسایدكران، رۆژی 17-10-2017 ش جارێكی دیكه ته‌واوی هێزه‌كانی پارتی له‌شه‌نگال به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا شاره‌كه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان كرد‌و ئێزدییه‌كانیان جێهشته‌وه.
ئاراس شێخ جه‌نگی: ویستیان ئاشبه‌تاڵێكی دیكه بخوڵقێنن
ئاراس شێخ جه‌نگی رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی، ئه‌وه‌ی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركوك روویدا ئامانج لێی ئاشبه‌تاڵێكی دیكه بوو، به‌ڵام یه‌كێتی رێگری له‌و ئاشبه‌تاڵه كرد.
وتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به قسه‌ی ئێمه‌یان بكردایه ئه‌و رووداوه رووینه‌ده‌دا.
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك روویدا پیلانێكی داڕێژراو بووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌یان وت پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، بۆ ریفراندۆم له‌ئێستادا ده‌ركه‌وت كه‌وا نه‌بووه‌و مه‌به‌ست لێی خوڵقاندنی كاره‌ساتێكی دیكه بوو بۆ گه‌لی مه‌ینه‌تباری كورد.
ته‌رمی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی گه‌ڕێنرانه‌وه سلێمانی
شه‌وی 17ی ئۆكۆتبه‌ری 2017، ته‌رمی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شه‌ڕی كه‌ركوك گه‌ڕێێنرانه‌وه شاری سلێمانی.
ئه‌و شه‌وه ته‌رمی 23 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌رێنرانه‌وه شاری سلێمانی.
ئه‌و پێشمه‌رگانه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و روبه‌روبونه‌وه له شاری كه‌ركوك له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه عیراقیه‌كانه‌وه كه بۆ داگیركردنی شاری كه‌ركوك هاتبوون شه‌هیدكران.
رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر..
پێشمه‌رگه دیله‌كان ئازاد كران
به‌هه‌وڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشمه‌رگه دیله‌كان ئازاد كران.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاندبوو: 17 دیلی پێشمه‌رگه كه كه‌وتبوونه ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان له‌كه‌ركوك ئازاد كران.
وتیشی: ئازادكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بووه‌و پێشمه‌رگه دیله‌كان پێشكه‌ش به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرانه‌وه.
خورماتوو.. حه‌شدی شه‌عبی ماڵه كورده‌كانی تاڵان كرد
به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حه‌شدی شه‌عبی چووه ناو خورماتوه‌وه، دوای چه‌ند رۆژێك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ته‌واوی ماڵه كورده‌كانی خورماتوو تاڵان كران.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توركمان، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی قه‌زای خوورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ته‌واوی ماڵ و دوكان و بازاڕ‌و چێشتخانه‌كانی ھاووڵاتییانی كوردیان تاڵان كردووه‌و به‌شێك له‌خانووه‌كانیشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی خانوو و ماڵی كادره حزبییه كوردییه‌كان، ھاوكات زیاتر له (75%) ی دانیشتوانی خوورماتووش ئاواره‌ی ناوچه‌ی داوێ بوون.
رۆژی 19ی ئۆكتۆبه‌ر..
دوای سێ رۆژ له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێشتا كه‌مال كه‌ركوكی دیارنه‌بوو
پیره: كه‌س نازانێت كه‌مال كه‌ركوكی له كوێیه
به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه میحوه‌ره‌كه‌ی به‌جێهێشتوو هه‌ڵهات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا رۆژی پێش رووداوه‌كانی كه‌ركوك و هێرشی هێزه‌كانی حه‌شد و سوپای عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ده‌كردو ده‌یوت، ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵه‌یان كرد‌و هاتنه پێشه‌وه، كارێكی وایان به‌سه‌ر دێنین میژوو له‌بیری نه‌كات.
رۆژی 15-10-2017 له باشووری كه‌ركوك به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واومان كردوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه كه‌ركوكی میحوه‌ری و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌جێهێشتووه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه رۆژی 19ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌عدی پیره ئاشكرایكرد، كه‌س نازانێت كه‌مال كه‌ركوكی له‌كوێیه و ته‌له‌فونه‌كه‌شی داخستووه.
سه‌عدی پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له زاری عه‌بدوڵڵا بۆر، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئاشكرایكرد، له رۆژی رووداوه‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه په‌یوه‌ندی به كه‌مال كه‌ركوكیه‌وه ده‌كه‌ین و ته‌له‌فونه‌كه‌ی داخستووه‌و كه‌سیش نازانێت له‌كۆێیه.
حكومه‌تی هه‌رێم: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ به‌غدا
حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له دوایین ده‌سپێشخه‌ریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عیراق و له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێرراوه، رۆژی پێنجشه‌ممه 19/10/2017 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه كۆبۆته‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له قوباد تاڵه‌بانی كرد، به‌ڕێزیشیان به‌ناوی خۆی و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روداوه‌كانی كه‌ركوك و رۆژانی دواتر له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و دۆخی ئێستای كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه خراوه‌ته‌به‌ر باس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی به‌رگریكردن له كه‌ركووك كردوه‌و هیوای زوچاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواستوه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له دوایین ده‌سپێشخه‌ریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵكردوه بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عیراق و له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق، ئاماده‌ی خۆشی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیكردوه كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وگ فتوگۆیه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاوكاریی هه‌ردوولا بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواشی له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌هانای خوشك و براكانیان له‌خه‌ڵكی خۆڕاگری كه‌ركوك و دوز خورماتووه‌وه بچن كه رویان له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه، سوپاسی خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد كه به هانایه‌وه چوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و قۆناغی داهاتوو تاوتوێ كراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتیكردۆته‌وه كه ده‌بێ بۆ داهاتوو بڕوانن و وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی، وه‌ك چۆن گه‌لی كوردستان قۆناغه سه‌خته‌كانی پێشووی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وه‌ك چۆن مێژوو سه‌لماندویه‌تی، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به‌چه‌ك و رێكاری سه‌ربازی ناشكێت و كێشه‌كانی عیراق به‌و شێوازه چاره‌سه‌ر نابن.
دۆخی شاری كه‌ركوك ئاسایی بوه‌وه
سێ رۆژ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خه‌ڵكی كه‌ركوك گه‌ڕانه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و بارودۆخی شاره‌كه ئاسایی بوه‌وه‌و ده‌وامی ئاسایی له فه‌رمانگه‌كانیش ده‌ستیپێكرده‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر: رێگربووین كه‌ركوك وه‌ك موسڵی لێبێت
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌كه‌ركوك پاشه‌كشه‌مان نه‌كردایه، كه‌ركوك زۆر له موسڵ خراپتری لێبه‌سه‌ر ده‌هات، چونكه حكومه‌تی عیراق بڕیاری خۆی دابوو كه بێته‌وه كه‌ركوك.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی پاساو بۆ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناهێنته‌وه، به‌ڵام دوای ساڵێك ئێستا خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌و بڕیاره ژیرانه‌یه نه‌بوایه، له‌ئێستادا كه‌ركوك شارێكی وێرانه‌بوون، جگه له‌وه كه خوێنێكی زۆر له‌و شاره ده‌ڕژا.
شه‌هیدانی به‌رگری له كه‌ركوك ته‌نها یه‌كێتی بوون
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه PUKmedia له هێزه‌كانی 70 وه وه‌ریگرتووه، له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا یه‌كێتی 36 شه‌هیدو 85 برینداری داوه، كه ئه‌وه‌ش راستی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیشانده‌دات و به‌ڵگه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها یه‌كێتی خوێنی به‌خشی له‌و رووداوه‌دا، چونكه هێزی هیچ حزبێكی دیكه شه‌هیدو برینداری نه‌دا، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ڵهاتن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23