riklam

پەیامی تیلەرسن و پەیمانی سیڤەر و شازدەی ئۆکتۆبەر

بیروڕا 05:19 PM - 2018-10-16
.

.

فەرامۆشکردنی نامە گرنگەکەی تیلەسون دەربارەی دواخستنی ریفراندۆم کە کۆمەڵێ وەعدی گرنگی تێدابوو بۆ کورد، ئەگەر بە خیانەتیشی حیساب نەکەی، بەلای کەمی هەڵەیەکی کوشندە بوو، چونکە کۆمەڵێ وەعدی گرنگی تێدابوو، بەهایەکەی وەکو پەیمانی سیڤەری دوای جەنگی یەکەمی جیهان وابوو بۆ کورد، ئەگەر دەسەڵاتدارانی کورد دڵسۆز و دووربین بوونایە سوودیان لێدەبینی و ڕۆژمان نەدەگەیشتە ئەوەی کە پێێ دەڵێن خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، کە زۆرتر لە نیوەی کوردستانمان لە دەستدا.

ڕاستە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی مافی ڕەوای کوردە، بەڵام مەسعود بارزانی بۆ موزایەدەی کوردایەتی و بۆ لە بیربردنەوەی ستەمی حوکمەکەی و قەیرانەکان بەکاریهێنا، ئەگەر وانیە خۆ پێشتر کاتی زۆر لەبارتر هەبوو، بۆچی ئەو کاتەی هەڵبژارد کە تورکیا پێی باشبوو، ئاخر چۆن جێگای باوەڕە ڕیفراندۆمێ بکەی کە تورکیا پشتیوانت بێ؟ خۆ دەرکەوت دواتر تورکیا چۆن سووکایەتی بە بارزانی کرد.

ئەم کارەساتە سەرۆک عەشیرەت حەسەن خەیریمان وەبیر دێنێتەوە، کە ئەتاتورکی باپیرەی ئەردۆغان، وەک نوێنەری کورد بۆ پوچەڵکردنەوەی پەیمانی سیڤەر بەکاری هێنا، ئەو پەیمانەی کە لە بەندەکانیدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ کورد مسۆگەر کردبوو، دواتر کە ئیشی پێی نەما گاڵتەی پێکرد و لە سێدارەی دا.

دەگێڕنەوە بەر لە ئیعدامکردنی، حەسەن خەیری پەشیمان دەبێتەوە لەو خیانەتەی کردوویەتی، گوتوویەتی لە شوێنێکدا بینێژن کە سەرەڕێی کوردان بێ، بۆئەوەی هەر کوردێ بەوێدا تێپەڕێ تف لە گۆڕەکەی بکەن و بڵێن ئەوە خائینە. ئەوانەی لایخۆمان ئازایەتی پەشیمانبوونەوەی حەسەن خەیریشیان نیە، خیانەت بۆتە عادەت.

سدیق ساڵح عەزیز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket