riklam

قوباد تاڵەبانی: عەمید زرار لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری گەلەكەمانە

کوردستان 02:57 PM - 2018-10-16
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی عەمید (زرار سابیر كاوانی)ەوە پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەمید زرار سابیر كاوانی

بە ‌داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی عەمید (زرار سابیر كاوانی)مان بیست، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

خوالێخۆشبوو، عەمید زرار لە بنەماڵەیەكی دیار و تێكۆشەری گەلەكەمانە و لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانمان خەباتیان كردووە و قوربانییان داوە، ئەمەش جێگەی تەقدیر و پێزانینە. لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی پاكی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبوری و دڵنەواییش بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشییان بێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆك وەزیران

16ی تشرینی یەكەمی 2018

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket