riklam

8 تۆمەتباری دوو بنەماڵە دەستگیر دەكرێن

کوردستان 02:49 PM - 2018-10-16
.

.

هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق- بنكەی پۆلیسی حەسار 12 تۆمەتبار دەستگیردەكەن 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ 16-10-2018 ، هێزەكانی بەشی پۆلیس سەید سادق –بنكەی پۆلیسی حەسار ئاگادار كرانەوە لەبونی شەڕو ئاڵۆزی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی دۆڵاشی سەربە قەزای سەید سادق دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو بەزویی بارودۆخەكە كۆنترۆڵكرا.

هێزەكانی پۆلیسیش 8 تۆمەتباری رووداوەكەیان دەستگیركرد بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی و دەستیش گیرا بەسەر 3چەكی جۆری تاپڕو 3چەكی جۆری كڵاشینكۆفدا .

هەروەها لە3 رۆژی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەدادگاوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری ئێم فۆڕ دا.

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket