riklam

لە رێی سی ڤییەوە

بابەتی گۆڕاو 02:19 PM - 2018-10-16
.

.

لە رێی سی ڤییەوە

2018-10-16   

باش: مێردەكەت عەلاگەیەك دیاریت پێشكەش بكات.
خراپ: عەلاگەكە بریتی بێت لە تایدی غەسالە.
خراپترین: بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونتەوە.
*****
باش: ئەو ئافرەتە لە مەوعیدەكەدا بێت بۆ كافتریا كە لە فەیسبوك یەكترتان ناسی.
خراپ: تەماشا بكەی خاڵۆژنتە.
خراپترین: سكیشی هەشت مانگە.
*****
باش: دكتۆر حەبت بۆ بنووسێ‌.
خراپ: بڵێ‌ هەتا ماوی ئەبێ‌ بیخۆی.
خراپترین: حەبەكە چوار دەنك بێ‌.
*****
باش: تا نیوەشەو باڕ بە باڕ و نادی بە نادی بسوڕێتەوە.
خراپ: دایكت.
خراپترین: بەدوای تۆدا بگەڕێ‌.
*****
باش: كولیەی قانونی ئێوارانت تەواو كردبێ‌.
خراپ: بە تەمابی بتكەن بە وەزیر.
خراپترین: لە رێ‌ی سی ڤییەوە.
*****
باش: بۆت مەعلوم ببێ‌ كە پیاوەتی بە سمێڵ نییە.
خراپ: چونكە سمێڵی ئەو لەهی تۆ گەورەترە.
خراپترین: كچەكەی دەزگیرانت.
*****
باش: پوول بنێیت بە حیزبەكەتەوە.
خراپ: لەوەختێكی زۆر ناسكدا.
خراپترین: كەچی حیزبەكە دەستخۆشیت لێ‌ بكات.
*****
باش: پێی بڵێی زۆر پۆز لێ‌ مەدە ئەوە نیت.
خراپ: لەبەرچاوی موراجیعەكانا.
خراپترین: بە مودیرەكەت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket