riklam

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی داوایه‌ك له‌ كۆمسیۆن ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:55 PM - 2018-10-16
.

.

تا ئێستا فۆرمی ژمارە ( 51 و 52 و 53 ) كە پێویستە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدرێتەوە بەلایەنەكان پێیان نەدراوەتەوە، لەبەدواداچونێكی PUKmedia دا وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی داوا دەكات بەزوترین كات ئەو فۆرمانەیان پێبدرێتەوە.

 لە بەواداچونێكی PUKmedia دا ، د.بڕیار ره‌شید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە: وەك دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بەنوسراوی ره‌سمی لە رۆژی 6-10-2018 داوای فۆرمی ( 51 و 52 و 53 ) مان لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كردوە، كە ئەم فۆرمانە پێكهاتوون لە ( ژمارەی دەنگی سەرجەم حزبەكان لە ناو وێستەگەیەك و ژمارەی دەنگی كاندیدەكان و ژمارەی دەنگی حزبەكان لە ناو بنكەیەك).

وتیشی: ئەم فۆرمانە یاخود وێنەی ئەم فۆرمانە پاش هەموو هەڵبژاردنێك و پاش راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، دەدرێتەوە لایەنە سیاسیەكانی بەشداربووی هەڵبژاردن، بەڵام هەتا ئێستا لە لایەن كۆمسیۆنەوە بەدەست لایەنەكان نەگەیشتوە، نوێنەرانی ئێمە لە كۆمسیۆن چەندینجار ئەو داوایەیان دووپاتكردوەتەوە، هاوكات بۆ ئەوەی كۆمسیۆن ئەستۆ پاكی خۆی بسەلمێنێت پێویستە ئەو فۆرمانە بداتە دەست لایەنەكان.

وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی ئاماژەی بەوەشكرد، رادەستكردنەوەی ئەم فۆڕمانەش بۆ ئەوەیە كە لایەنەكان بەراوردی ئەو داتایانەی لەلایەن چاودێریانەوە بەدەستیانگەیشتوە له‌گه‌ڵ ئەو داتایانەی كۆمسیۆن رایگەیاندوە بكەن و لەو ڕێگەیەشەوە لایەنەكان جیاوازی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنەكان بزانن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket