riklam

سوریا زیاتر له‌ 100 هێرشی كیمیایی ئه‌نجامداوه‌

جیهان 12:30 PM - 2018-10-16
.

.

له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا سوریا 106 جار هێرشی كیمیایی له‌دژی نه‌یاران و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی بی بی سی له‌نێوانی ساڵانی 2013 بۆ 2018 سوریا 106 جار ماده‌ی كیمیایی له‌ شه‌ڕه‌كاندا به‌كارهێناوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ چه‌كی كیمیایی نییه‌.

هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ زۆرترین ماده‌یی كیمیایی له‌ پارێزگای ئه‌دلب له‌ باكووری خۆرئاوای  سوریا به‌كارهێنراوه‌.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا له‌ مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2013 په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ئیمزا كردبوو له‌كاتێكدا مانگێك دوای ئیمزا كردن سوریا به‌چه‌كی كیمیایی سارین هێرشی كرده‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیكی دیمه‌شقی پایته‌ختی و به‌سه‌دان كه‌س له‌و هێرشه‌ كیمیاییه‌دا كوژران و به‌ سه‌دانی تریش برینداربوون. هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هێرشه‌ له‌ڵایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌ ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریای تاوانبار كرد.

هه‌رچه‌ند پێشتر ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به‌ هاوكاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 1300 تۆن چه‌كی كیمیایی سوریان له‌ناو بردبوو، به‌ڵام سوریا هه‌ر خاوه‌نی چه‌كی كیمیایی مایه‌وه‌ و زیاتر له‌ 106 جار هێرشی كیمیایی كرده‌سه‌ر نه‌یاران و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان له‌ساڵی 2013 وه‌ چه‌كی كیمیاییان نه‌ماوه‌ و هه‌موویانی ڕاده‌ستی ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی و ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌.


PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket