سعودیه دان به‌كوشتنی خاشقچی داده‌نێت
جیهان 12:09 PM - 2018-10-16.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌رپرسێكی دادگای گشتی توركیا رایگه‌یاندووه، لێكۆله‌ره‌وانی تایبه‌ت به دۆسێی خاشقچی له كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ست كه‌وتووه كه ئه‌گه‌ری كوشتنی خاشقی زیاتر ده‌كات.
تیمی لێكۆڵه‌ره‌وان، دوێنێ ئێواره چوونه‌ته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبول و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌پێی ئاژانسه ھه‌واڵییه‌كان تیمه‌كه ئه‌مڕۆ به‌یانی كۆتاییان به كاره‌كانیان ھێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له دادگای گشتی توركیا به ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه، كه تیمه‌كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌سته كه جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی كوژرابێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، راپۆرته‌كه له قۆناغی ئاماده‌كردندایه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خاشقچی نهێنیی بووه و هه‌ندێ كه‌س له رووداوه‌كه به‌رپرسیار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه راپۆرته‌كه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و رووداوه‌ی له باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه روویداوه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ھه‌ریه‌كه له نیویۆرك تایمزو سێ ئێن ئێن، ئاشكرایان كردووه كه سعودیه له ھه‌وڵی ئه‌وه‌دایه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه‌و دان به‌وه‌دابنێت كه جه‌مال خاشقچی له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئه‌سته‌بوڵ كوژراوه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26