riklam

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانی به‌سڕه‌ راگه‌یه‌ندرا

عیراق 11:54 AM - 2018-10-16
.

.

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سڕه‌ كه‌ به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێكهێنرابوو، ئه‌نجامه‌كانیان ئاشكراكرد.

 

به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، ده‌ركه‌وتووه‌:" به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ستبوونیان به‌ حزبه‌وه‌  به‌ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیان هه‌ڵنه‌ساون".

له‌به‌شێكی تری لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ وتراوه‌:" ته‌قه‌كردن له‌هاووڵاتیان له‌لایه‌ن  كه‌سانی تێكده‌ره‌وه‌ بووه‌"ز 

 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" لاوازی هه‌واڵگری به‌شێكی تر بووه‌ له‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و ئاڵۆزیه‌".

راپۆرته‌كه‌ ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌هاووڵاتیان كرابێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket