riklam

قه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌داته‌وه‌

جیهان 11:40 AM - 2018-10-16
.

.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لێدوانێكیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی سوریا  ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه‌ كورده‌كان ناتوانن به‌فیدڕاڵی بگه‌ن، ئه‌نجومه‌نی  سوریایی دیموكرات وته‌كانی به‌هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانن.

 

ئه‌مجه‌د  عوسمان وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی سوریایی دیموكرات، رایگه‌یاندوه‌:"  ئێمه‌ دژی ڕێكاری سه‌ربازین، هیچ كات لایه‌نی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا نه‌بووین، هێزه‌كانی ئێمه‌ هێزی به‌رگرین كه‌له‌خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ سنوربه‌زاندن به‌رگری ده‌كه‌ن، شێوازی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی سوریا هیچ كات خزمه‌ت به‌قه‌یرانه‌كان ناكات،و ده‌بێته‌ هۆی په‌كخستنی گفتوگۆكان".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" وته‌كانی وه‌لید موعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌وه‌ پیشانده‌دات كه‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی سوریا گۆڕانكاریه‌كانی دوایقه‌یران له‌به‌رچاو ناگرێت كه‌ ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌ی پێبكرێت، كه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌ه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌سوریا یاسایی بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ورد پیاچوونه‌وه‌ی پێنه‌گراوه‌و ماهیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریایی  په‌راوێزخستووه‌".

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:"  ئێمه‌ پێشتر وتوومانه‌ ئه‌و  به‌ربه‌ستانه‌ن كه‌ له‌ گفتوگۆكاندا رژێمی سوریا دایناوه‌، ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌له‌ گوایه‌ گروپی ده‌ره‌كی له‌ پشتی ناكامی گفتوگۆكانه‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌".

 

PUKmedia  ئا: سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket