riklam

نوێترین زانیار له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خانه‌قین

کوردستان 11:17 PM - 2018-10-15
.

.

ئه‌مشه‌و دوو بۆمبی ده‌نگی له‌گوندێكی سه‌ربه‌قه‌زای خانه‌قین ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بوو.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوو بۆمبی ده‌نگی له‌نزیك ماڵێكی سه‌ربه‌گوندی یوسف به‌گی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: به‌سوكی كه‌سێك برینداربووه‌و ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌و چاره‌سه‌ر بۆ كراوه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌: هێزه‌كانی پۆلیسی خانه‌قین ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: له‌دوو مانگی رابردوودا چوار هاووڵاتی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی  داعش له‌و گونده‌ رفێندرابوون و  شه‌هیدكران، كه‌هه‌رچواریان كوردبوون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket