riklam

سیستمی تێپه‌ڕبوون بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌

عیراق 11:04 PM - 2018-10-15
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی بڕیاری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی تێپه‌ڕبوون"عبور" بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆكانی عیراق ده‌دات.

 

به‌پێی نوسراوێك كه‌ خالد جه‌شعه‌می بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی بڕیاری له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سیستمی تێپه‌ڕبوون" عبور" بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می  زانكۆكانی عیراق داوه‌".

 

به‌پێی نوسراوه‌كه‌، بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی بۆچوون ده‌ربڕینی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌درێت و ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

سیستمی تێپه‌ڕبوون، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌زانكۆكانی عیراق بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م راگیراوه‌، به‌ڵام له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

img5bc4de0757c6f.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket