riklam

حكومه‌تی سوریا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كورد ئاشكرا ده‌كات

جیهان 10:54 PM - 2018-10-15
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كورد پشت به‌ ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی نیشتمان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان به‌رهه‌مدار ده‌بێت.

 

وه‌لید موعه‌له‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌گه‌ر كورده‌كان به‌رده‌وامن له‌ پشتبه‌ستن به‌ئه‌مریكا زیانیان پێده‌كات و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان كات كوشتنه‌". 

 

ده‌شڵێت:" كورد هه‌میشه‌ له‌پشبه‌ستن به‌زلهێزه‌كان زیانی پێگه‌یشتووه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"په‌نابردن بۆ سیستمی فیدڕاڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری سوریایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوری سوریادا شتی وا بوونی نیه‌".

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌وه‌شی ووتووه‌:" ئه‌گه‌ر كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باوه‌شی نیشتمان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا بكه‌ن به‌رهه‌مدار ده‌بێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket