riklam

قوباد تاڵەبانی:هەرێم و عیراق بەقۆناغێكی نوێدا تێدەپەڕن

کوردستان 10:40 PM - 2018-10-15
.

.

ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەكەمی 2018، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پێشوازیكرد لە جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا  لە عیراق.

لە كۆبنەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و  ئوسترالیا، هەروەها رەوشی عیراق و هەرێمی كوردستان و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەغدا كرا، چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوون.

جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و عیراقیش بەقۆناغێكی نوێدا تێدەپەڕن، پێویستە هەموو لایەك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی هەنگاو بنێین.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەچاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە قۆناغی باشیان بڕیوە لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەردەوامیش دەبن.  

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا  لە عیراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەیان ئامادەیە هاوكار بێت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو و پەروەردە. ئاماژەی بەوەشدا كە ئێستا كاتی هەنگاوی كردەیی بەڕووی چاكسازی لە عیراق.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket