riklam

16ى ئۆکتۆبەر

ی.ن.ک‌‌ 10:37 PM - 2018-10-15
.

.

دواى ئەوەى ئەمریکا و ئینگلیزو زۆریەنەى دەوڵەتانى ئەوروپی و تەواوی دەوڵەتانى ئیقلیی ئامۆژگاری سەرانى ئەوکاتەى کوردیان کرد واز لەریفراندۆم بهێنن و کاتێکى گونجاوتر بۆ ئەنجامدانى ریفراندۆم بدۆزنەوە، بارزانى بەبێ لێدانەوەوەى لێکەوتە سیاسی و سەربازییەکانى ریفراندۆم سوورتر بوو لەسەر ئەنجامدانى پرۆسەکە و دەوروبەرەکەى ئەوکاتەى بارزانیش تکاو رجای دەوڵەتانى دنیایان بەماناى بەهێزى کوردو تەرجەمەکردو خۆیان و بارزانیان توشی هەڵەیەکی سیاسی قورس کرد.

ئەگەرچی بەهۆی ریفراندۆمەوە دەبوایە 16ى ئۆکتۆبەر رووبدات، بەلام پارتى و سەرکردایەتى ئەو حزبە دواى ئەوەى زانیان شکستیان هێنا، بۆ ئەوەى باری سەرشانیان کەم بکەنەوە، هۆکاربوون بۆ ئەوەى 16ى ئۆکتۆبەر زووتر رووبدات و نەکەوێتە تەنانەت 17ى ئۆکتۆبەریش!

لەشەری داعشدا هەرچەندە پارتى زۆر درەنگ هاتە سەر هێڵ بۆ شەری داعش، بەلام بەدرێایی ماوەى شەری داعش کەناڵەکان و میدیای پارتى و سێبەرەکانیشیان شانازییان بەوەوە دەکرد کە پارتى روبەرێکى بەرفراوانى کەرکوکیان پاراستووە و هێزەکانیان لێجێگیرکردووە، بەڵام لە 16ی ئۆکتۆبەر و تەنانەت چەند کاتژمێرێک پێش رووداوەکە سەنگەرەکانیان چۆڵ کردو هەرخۆشیان جارێکى تر بۆ داپۆشینى عەیبەى راکردنەکەیان لەمیدیاکانەوە کەوتە  دژایەتى یەکێتى گوایە یەکێتى سەنگەرەکانیان چۆڵ کردووە!

باشە ئەگەر سەنگەرەکان بەدەست یەکێتییەوە بوون و چۆڵیان کردووە، ئیتر هاشوهوشی سەردەمی داعشتان لەچی و ئێوە لەکوێ بوون و کوێتان پاراستووە؟

دواى ئەوەى ئەوەى کە پارتى ویستى لە16ی ئۆکتۆبەر روویدا، ئیتر پارتى هەموو هەولچیچکی بۆ ئەوەبوو شکستى ریفراندۆم بەکستێکی کاتى سەربازیی بشارێتەوە و ئۆباڵی تەواى رووداوەکان بخاتە ئەستۆی رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر بەلام:

من پێموایە تەواوی ئالۆزییە سیاسیی و سەربازییەکان دەرئەنجامی 16ى ئۆکتۆبەرن، بەلام دەبێت ئەوەش بوترێت کە 16ى ئۆکتۆبەریش دەرئەنجامی ریفراندۆمە و ریفراندۆمیش دەرئەنجامی نەوخیوێندنەوەى لێکەوتە سیاسییەکانى ریفراندۆم بوو لەلایەن بارزانییەوە، بارزانی و سەپاندنى زۆرەملیی دەسەلاتەکانیشی دەرئەنجامی نەچوونە پێشەوەى دیموکراسییە لەهەرێمى کوردستان!

ریفراندۆم دایکی هەموو کێشەو نەهاتییەکان بوو،قوقەى ناوەختى کەلەباب بوو، ئەگەرنا، لەکوێی دنیا هەبوو دەوڵەتێک دامەزرابێت بەبێ ئەوەى هیچ دەولەتێکى  ئیقلیمی و جیهانى پشتیوانیان نەکردبێت، زیادلەوەش لەکوردستان تەواوی دەولەتانى دنیا ئامادەى پشتیوانى نەبوون لەکوردو دەوڵەتانى ئیقلیمیش پێیان وتین ریفراندۆم بکەن لێتان دەدەین و لێشیان داین!

ئەوانەى لەپشت 16ى ئۆکتۆبەرەوە بوون ئامانجیان بوو یەکێتى دەگ و سەنگی لەکەرکوک نەمێنێت، تەنانەت ئەو چەند هەزار دەنگەی خۆشیان بابروات بەمەرجی سەدان هەزار دەنگی یەکێتى لەکەرکوک نەمێنێت!

بەلام لەدواین هەڵبژارنى ئەنجومەنى نوێنەران یەکێتیی کورسییەکانى خۆی هێنایەوە و دارێەرانى 16ئۆکتۆبەر ئەو تۆزە دەنگەشیان نەما کەپێشتر هەیانبوو، تەنانەت سەنگ و پێگەى ئەو کەسانە ئەوەندە دابەزی گەیشتە ئاستى شەرمکردن لەبەرشدارییان لەهەڵبژاردن.

ئێستا نەک تەنیا کورد لەکەرکوک تەنانەت عەرەب و تورکمانیش گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەى کەبەرێوەبردنى ئیدارەى کەرکوک بەبێ بەخشینى لوتکەکەى بەیەکێتى مەحاڵە، هەربۆیە چاوەروان دەکرێت لەنزیکترین ئایندەدا یەکێتى ئیدارەى شارەکە وەربگرێتەوە، هەرچەندە پلانەکان بۆ رێگریکردن لەدەسەلاتى کوردو یەکێتى لەلایەن دارێەرانى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە، بەلام ئەو کەسانە لەریفراندۆم چییان چنییەوە لەو پلانەیان ئەوەش ناچننەوە!

هاوکار محمد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket