riklam

سه‌رۆك كۆمار داوای كاراكردنه‌وه‌ی یاسای پشتگیری لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات

عیراق 06:45 PM - 2018-10-15
.

.

سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح داوای کاراکردنی ئەو یاسا و بڕیارە پەکخراوانەی کرد کە پشتیگریی لامەرکەزیی کارگێڕیی لەعيراق و دەستکرانەوەی دەسەڵاتی  بەشە بودجەی پارێزگاکان دەکەن،گرنگیی گەشەپێدانی گەشتوگوزار و گەشتیاریی شوێنەوارەکانی لە پارێزگای زیقار  و هەموو عێراق بەگشتیی دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15-10-2018 لە میانەی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی پارێزگای زیقار  بە سەرۆكایەتیی یەحیا محەمەد باقر ئەلناسریی پارێزگار بە هاوڕێیەتی  ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی پارێزگاكە كە هاتبوون بۆ پیرۆزباییكردن لە سەرۆک کۆمار بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆكایەتیی  كۆمار، هەروەها پارێزگار سەرۆک بەرهەم ساڵحیان بانگهێشت كرد بۆ سەردانی پارێزگاكەیان بە زوترین كات ، دوپاتیكردەوە پارێزگای زیقار سەرچاوەی سەرەكیی دەرامەتەكانی عيراقە، ستایشی رۆڵی درەوشاوەی رۆڵەكانی پارێزگاكەی كرد لە دەوڵەمەندكردنی شارستانیی عيراق و ناوچەكە بە درێژایی سەردەمەكان.

لەو دیدارەدا كە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو سەرۆك كۆمار لە وتەكانیدا دووپاتیكردەوە:  کەبە شەخسیی  و بەبایەخەوە بەدواداچون دەكات بۆ كاركردنی جددی لە پێناوی گەشەپێدانی پارێزگاكانی عيراق، بە نیازیشە  هاریكاریی  باشی حكومەتی نوێ بكات لەم روەوە ، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە بەشێوەیەکی داد پەروەرانە سامانەكانی وڵات دابەشبکرێت  بەسەر  هەموو ناوچەكاندا و گرنگی بدرێت بە گەشەپێدانیان لەروی ئابوریی و ئەمنییەوە بێت جیاوازیی، رونیشیكردەوە لە داهاتوودا بە خۆشحاڵیەوە سەردانی زیقار دەكات.

سەرۆك بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستەروو كە چارەسەركردنی كێشەكانی  كارەبا و ئاو و نیشتەجێكردن  و نەهێشتنی بێكاریی و بونیادنانی خوێندنگاكان و دابینكردنی میلاكی ئاسایش لە ریزی پێشەوەی كارەكانە لە ماوەیەکی دیاریكراودا ، دووپاتیشیكردەوە  نەهێشتنی ئەو رێژە بەرزەی بێكاریی كە لە ناو  گەنجاندا هەیە پێویستی بە پرۆژەی ستراتیژییە هەیە، کە  بە رەهەند ومەودای فراوانتر گەورە بکرێت، پاشان دەبێت لەڕوی جوگرافیی و ژمارەی دانیشتوان لێك بدرێتەوە و ئەژمار بكرێت.

سەرۆك كۆمار لە بەشێكی تری ووتەكانیدا بەگرنگیەوە جەختی لەوەکردەوە  كە بایەخ دەدات بە پێشكەشكردنی پرۆژەی ئەو یاسانەی كە گەشەكردنی ڕاستەقینەی پارێزگاكان كارا و خێراتر دەكەن ،لەوروەشەوە یاسایی شارە پیشەسازییەكان و یاسایی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی نێوان حكومەتە نێوخۆییەكان و دەسەڵاتی فیدراڵیی بەبیر هێنایەوە ،هەروەها گرنگیی نوێنەرایەتیكردنی پارێزگاكانیشی لە ئەنجومەنی وەزیران خستەروو.

بەڕێزیان بە پەرۆشێكی زۆرەوە نوێنەرانی پارێزگاكانی لەئەنجومەنی نوێنەرایەتییەكان و لێپرسراوانی فەرمانگەی پارێزگاكانی بانگهێشت كرد  بۆ هاریكاریی  و دەست لەناو دەستكردنی یەكتر لە پێناوی كارا كردنی پرۆژە راگیراوەكان و دانانی پلانی ستراتیژیی  بۆ گەشە پێدانی گەشتوگوزار و گەشتیاریی شوێنەوارەكان  و چاككردنی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو و مەترسی بە بیابان بون ،هاوكات ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی ئامادەسازیی خێرا و بەپەلە بۆ فڕۆكەخانەی پارێزگاكە و دروستكردنی پاڵاوگەی زیقار.

لای خۆیشیانەوە  سەرۆك و ئەندامانی وەفدەكە سوپاسی ئەو پێشوازیی و میواندارییە گەرموگوڕەی سەرۆك بەرهەم ساڵحیان كرد ، هاوكات كێشە و كۆسپەكانیان خستە رو كە پارێزگاكەیان بەدەستییەوە دەناڵێنێت لە ئاست و روی ئابووریی و وەبەرهێنان و ژینگە و خزمەتگوزارییەوە.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket