riklam

تۆمارێكی ده‌نگی وه‌ك به‌ڵگه‌ی كوشتنی خاشقچی لای پۆلیسه‌

جیهان 06:18 PM - 2018-10-15
.

.

به‌پێی نوێترین هه‌واڵی ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان، تۆمارێكی ده‌نگی ساتی كوشتی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودیه‌، له‌لای هێزه‌كانی پۆلیسی توركیایه‌.

 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" تۆمارێكی ده‌نگی وه‌ك به‌ڵگه‌ی ساتی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودیه‌ له‌لای هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا". 

 

رۆیته‌رز ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

 

له‌ 2-10-2018 ه‌وه‌ رۆژنامه‌نووسی سعودیه‌ جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ ناو كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ بێسه‌روشوێن بووه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket