riklam

عه‌مار حه‌كیم: به‌هێزی یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و عیراقه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:01 PM - 2018-10-15
.

.

وەفدێکی هاوپەيمانی چاکسازی و بنيادنان بە سەرۆکايەتی سەماحەتی سەيد عمار حەکيم، نەسار روبەيعی، خاليد عوبەيدی، کازم شەمەری، لەيلا خەفاجی، حەيدەر مولا، د. ئەحمەد فتلاو،  عەبدوڵا زەيدی، لە دەباشان سەردانی بافڵ تاڵەبانی يان کرد.

لە ديدارێکدا باس لە دواهەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عيراق و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کراو بە گرنگيەوە تەکيدکرايەوە لەسەر پتەوکردنی پەيوەنديەکانی هەردوولا.

لای خۆيەوە سەماحەتی سەيد عمار حەکيم لە رابردودا رۆڵی سەرۆک ( مام جەلال )ی لە عيراقدا بەرزنرخاند،  لە ئاشتەوايی سياسی و حکومڕانيدا ووتيشی: فەخامەتی کۆچکردوو سەمامی ئەمانی هەموو لايەکمان بووەو دڵنيام  وەک بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی سەرۆک مام جەلال، درێژەپێدەری هەمان سياسەتی حەکيمانە دەبن بۆ يەکخستنەوەی ماڵی کوردو بنيادنانەوەی پەيوەندی نێوان هەرێم و عيراق.

داواشی لە بافڵ تاڵەبانی کرد لە بەغدا بمێنێتەوە و رۆڵ ببينێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عيراق، هەروەها سوپاسيشی کرد لە لە رابردودا ڕۆڵی گرنگی بينی لە رەوينەوەی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا و بەهێزترکردنی يەکێتی.

w4.jpg

وتيشی:  ئێمە لەگەڵ يەکێتيەکی بەهێزداين و دەمانەوێت حزبەکەی سەرۆک مام جەلال هەميشە لە پێشەنگدابن ئەمەشی بە بەرژەوەندی هەرێم و عيراق وەسفکرد

لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی کردن کە هەميشە لە قۆناغ و روداوەکاندا هەڵوێستی جوامێرانەيان هەبووە و لەگەڵمان هاوڕابوون بۆ بەديهێنانی مافەکانی گەلی کورد

ئەوەشی راگەياند: ئێستا يەکێتيەکەی مام لە هەڵسانەوەو گەشانەوەدايەوە درێژەپێدەری هەمان سياسەتی ( مام جەلال ) دەبين و چەپکە گوڵەکەی بۆی جێهێشتوين دەيپارێزين و دەبينە هەوێنی ئاشتەوايی سياسی لە هەرێم و عێراق راشيگەياند داوای لە لايەنە سياسيەکانی هەرێم کردوە وەک يەک تيم لە بەغدا کاربکەين  و بە پرۆژەيەکی هاوبەشەوە شەڕی بەدەستهێنانی مافەکانمان بکەين.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket