riklam

موقته‌دا سه‌در په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كورد ده‌كات

عیراق 05:59 PM - 2018-10-15
.

.

دوای ئه‌وه‌ی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی سونه‌كان كرد، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیش ده‌كات.

 

له‌و په‌یامه‌یدا، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندوه‌:"برا كورده‌كانمان، ده‌مانه‌وێ‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بژین به‌بێ جیابوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌ی خۆشه‌ویستییه‌، وه‌ك یه‌ك بین له‌ عیراقێكی یه‌كگرتوودا، ده‌مانه‌وێت به‌هێز و یه‌كگرتوو خۆشه‌ویست بین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌متان لێنه‌كرێت". 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" له‌تێك نان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ پێكه‌وه‌ دابه‌شده‌كه‌ین، رێگه‌ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌رتان، ده‌زانین كێ‌ حه‌زی له‌ میانڕه‌وییه‌ و جیاوازی نییه‌ له‌نێوان كورد، عه‌ره‌ب ته‌نیا به‌ ته‌قوا و خۆشه‌ویستی نیشتمان نه‌بێت،    ئیتر وه‌رن رابین بۆ رزگاركردنی عیراق، ده‌ستبه‌رداری به‌شبه‌شێنه‌ بین، له‌ هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك دووركه‌وینه‌وه‌

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" نه‌وه‌كانی رابردووتان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ تازه‌كان یه‌كبگرن، با پێكه‌وه‌ ببینه‌ پشتیوانی عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كان".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket