riklam

حاكم قادر و شێخموس دوا پێشهاته‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 05:42 PM - 2018-10-15
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , بەمەبەستی گفتوگۆكردن وبیروڕا ئاڵوگۆڕكردن لەبارەی دواپێشهات وپرسە سیاسی_یە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بەدیاریكراوی لەپاش بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەگشتی و , پرۆسەی سیاسی و داڕشتنەوەی سەرلەنوێ‌ نەخشەی حوكمڕانی عيراق بەتایبەتی وكاریگەری لەسەرگۆڕەپانی سیاسی هەرێم وئاستی بەشداری لایەنە كوردستانییەكان لەكابینەی داهاتووی حوكمڕانی حكومەتی عيراقدا لەبەغدا, لەگەڵ (عومەر شێخموس) كۆبۆوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا حاكم قادر بەگرنگییەوە ڕۆڵی دیارو بەرچاوی شێخموسی لەخەبات وتێكۆشان بۆ ڕزگاری وئازادی گەلەكەمان لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتیى نیشتمانیى كوردستانەوە كە خودی خۆی یەكێكە لە دامەزرێنەرە تێكۆشەرەكانی یەكێتی بەگرنگ وەسفكرد  .

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوە دووقۆڵییەكەدا وێڕای ستایشی هەوڵ وماندوبونی لەپێناو یەكڕیزی وپتەوكردنی یەكێتی ناو یەكێتی وفەراهەمكردنی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسی یەكان بەگشتی بەگرنگی یەوە ڕۆڵی كاریگەری لەبەرەوپێشچوون وپتەوكردنی پێگەی یەكێتی لەدەرەوەی ووڵات بەرزنرخاند.

PUKmedia شوان كەریم   

3H8A0080.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket