riklam

به‌رپرسێكی حكومی له‌ ناڵپارێز كوژرا

کوردستان 04:24 PM - 2018-10-15
.

.

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێك ده‌گاته‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێزه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15-10-2018 بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بەفیشەك كوژرا و هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن .

هاوڵاتی ( أ ، أ ، ع ) ی تەمەن 33ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕوداوەكەن .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیسیش هۆكاری ئەو ڕوداوە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket