riklam

لای رۆژنامه‌ی هه‌ولێر: 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ته‌ و 31ی ئاب سه‌ركه‌وتن

کوردستان 03:57 PM - 2018-10-15
.

.

رۆژنامه‌ی هه‌ولێری خۆڕایی، كه‌ ته‌نها ناوی هه‌ولێری پیس كردووه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ جۆرێك خۆی سه‌رقاڵ كردوه‌ به‌ زاراوه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، كه‌ده‌یخوێنیته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانیت ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ ده‌یه‌وێت خه‌ڵك و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی پارتی به‌لاڕێدا به‌رێت و سه‌رجه‌م شكست و خیانه‌ت و راكردن و سه‌نگه‌ر چۆڵكردنه‌كانی پارتی و سه‌رانی به‌لاڕێدابردنی سه‌ربه‌خۆی له‌بیری خوێنه‌ری به‌رێته‌وه‌و ئاشبه‌تاڵی 1975 به‌سه‌ركه‌وتن باس بكات و شه‌ڕی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ ناوبنێت داستان و كاره‌ساتی هه‌كاری و راستكردنه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات به‌ رژێمی ئێران، پاشان راكردن له‌به‌ركانی شه‌ڕو لێدانی سه‌نگه‌ر دژ به‌ رۆژئاواو شه‌ڕكرد له‌گه‌ڵ ( PKK, PYD ) و راده‌ستكردنی شه‌نگال و خۆدزینه‌وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌ركه‌وتنن، شكستی ریفراندۆم بخرێته‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵك، به‌ڵام شه‌قام به‌گه‌وجاندن ببرێت و باسی داستانی خه‌یاڵی بۆبكرێت.

ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ به‌ عه‌قڵی تاكی كوردی ده‌كات، خیانه‌تێكی ئاشكرایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عه‌قڵی تاكی كورد، 31 ی ئاب سه‌ركه‌وتن بێت و 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت..

لێره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌رده‌پۆشكردن و خه‌ڵه‌تاند و گه‌وجاندن له‌ سیمای میدیایه‌كن كه‌ خوێنه‌ریان به‌ كوێری و كه‌ڕی و خه‌ڵه‌فاوی بهێڵنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بێت باسبكرێت و مێژووی میلله‌ت و راكردن و شكست و ته‌سلیم بوون و گۆڕینی ستراتیژی حزب به‌ كاری ئاسان و ساده‌و ساكار باس بكرێت.


PUKmedia



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket