riklam

وه‌زیری رۆشنبیری به‌شداری پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت ده‌كات

ئەدەب وهونەر 03:33 PM - 2018-10-15
.

.

دیدارو سەردانەکانی وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان لەپێشانگای کتیبی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت دا.

لەمیانەی بەشداریکردنیدا لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتیب لەفرانکفۆرت وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان سەردانی چەندین خانەی کتێبی ولاتانی کردو وپێشوازیشی لە"تۆبیاس ڤۆیس"ی جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت بەرپرسی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان و بەرپرسی بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کرد.

لەو سەردانەدا جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی بەشداری خانەی کوردی بەگرنگ زانی و هیواشی خواست لەسالانی داهاتودا پێگەی خانەی کوردی بەرچاوترو کاراتربێت و بەرچاوڕونیشیدا سەبارەت بە بایەخی بەشداربوون لەو کەرنەڤالە ڕۆشنبیریەدا کە لەسەر ئاستی جیهان  سالانە دەکرێتەوەو داوایکرد کورد کار لەسەر ئەم بەشداریکردنە بکات چونکە پێی وابوو چۆنیەتی بەشداریکردن وا دەکات پێگەی هەر ولات و نەتەوەیک گەورەو چالاکتر بکات ولاتی جۆرجیا کەمیونای شەرەفی ئەمساڵی پێشانگای فرانکفۆرت بوو.

بەنمونە هێنایەوە وتی: نزیکەی سەدو سی کتێبیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی و زمانەکانی تر، دواتر وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان  خالد دۆسکی کە بەهاوڕێيەتی ئەنوەر حسێن بازگر جێگری سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و بەرپرسی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە پێشوازیان لەجێگری سەرۆکی پێشانگای فرانکفۆرت پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری و بایەخی ئەم بەشداریکردنەی خستە بەرچاوو.

ڕونیشیکردەوە شەری داعش وکێشەی ئاوارەو قەیرانی ئابوری و کێشەی ڤیزە هۆکارێکی دیارو بەرچاو و ئاستەنگ بوون لەبەردەم بەشداریەکی کارای کوردستان دا ڕاشیگەیاند وەک کورد بایەخی ئەم پێشانگایە لەبەرچاو دەگرین و بۆ ئێمە گرنگە چونکە ئێمە میلەتێکی ئاشتی خوازین وسالانێکی زۆر لەسایەی ڕژیمە داپلۆسێنەرەکانی عێراق دا دەرگاو پەنجەرە جیهانیەکانمان بەڕودا داخرابوو .

لەبەشیکی تری دانیشتنەکەدا باسی لەکارو چالاکیەکانی وەزارەت ڕۆشنبیری کردو خۆشحاڵیسی دەربڕی بە پەیوەندی نیوان وەزارەت و پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت دا دواتر خەلاتی رێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەلایەن خالد دۆسکی درایە جێگری سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرت .

دواتر لەلایەن خانەی کتێبی سەلتەنەی عەمانەوە پێشوازی لەبەڕێز وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ئەنوەرحسێن بازگر جێگری سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کراو هەمانکت کەناڵی الجزیرە چاوپێکەوتنیکی کورتی سەبارەت بە بەشداری کورد لەخانەی کتیبی کوردیدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان کردو دوای چاوخشاندن بەپێشانگاکەدا لەلایەن سەرپەرشتیاری خانەی کتێبی سەلتەنەی عەمانەوە "مەوسوعەی سەلتەنەی عەمان "کەچەندین موجەلەدبوو بەخشرایە خالد دۆسکی .

هەر لەمیانەی سەردان و دیدارەکانی دا خانەی کتێبی دامەزراوەی محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بۆ زانیاری پێشوازیان لەوەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوڕێی کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەنوس یوسف مەنتک و دکتۆر سەروەر عەبدولا سەرپەرشتیارانی خانەی کتێبی کوردی  محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم سەبارەت بە پەیوەندیە ڕوناکبیریەکان قسەو گفتوگۆیانکرد.. لەدیدارەکەدا بەریوەبەری جیبەجێکاری دامەزراوەکە ئاماژەی بەڕەوشی عێراق کردو  هیوای خواست حکومەتی داهاتوو حکومەتی گەشەپێدان و سەقامگیری بێت و هەمان ڕێچکەی مام جەلال بگرنە بەر کەهەمیشە وەک کەسێکی هوشیار بەحیکمەت و وانەکانی چارەسەری کێشەکانی دەکرد.

سەبارەت بە کوردیش پیی وابوو هەموو شتێک هەلو،مەرجی خۆی هەیەو دەکری کورد کار لەسەر بەدامەزراوەیی و سەروەری یاسا بکات و خۆی ئامادەبکات بۆ گۆڕانکاریەکان.. هەر لەمیانەی ڕۆژانی پێشانگاکەدا سەردانی چەندین خانەی تر کراو وەزیری رۆشنبیری پێشوازی لەمیوانانی خانەی کتیبی کورد کردو چەندین کەسایەتی وەک ئیبراهیم یتکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لودڤیکدهاڤن و هاوڕێکانی کرا.

هەمانکات دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی خانەی کوردی کردو لەگەل وەزیری رۆشنبیری باسی گرنگی و بایەخی بەشداریکردنی کوردستانیان کردو دواتر میوانداری وەزیری رۆشمنبیری خالد  دۆسکی و بەرپرسی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە کردو لەنوسینگەی کۆمیتەی ئەڵمانیا پیشوازی لێکردن و دواتر میوانداری کردن و گفتوگۆی چڕو پڕ ئەنجامدرو سەبارەت بە بەشداربوونی کوردو بایەخی ئەو بەشداریکردنە لە پێشانگای کتیبی فرانکفۆرت  چەندین پیشنیاریان خستەبەرچاو.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket