riklam

وه‌فدێكی باڵای عیراق سه‌ردانی مه‌زاری مام ده‌كات

کوردستان 02:42 PM - 2018-10-15
.

.

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای عیراق سه‌ردانی مه‌زاری مامیان كردوو تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری مام دانا.

سه‌عات 2 و 20 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای عیراق به‌ ئاماده‌بونی عه‌مار حه‌كیم و ساڵح موتله‌ق و خالید عوبێدی سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد له‌ ده‌باشان و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری مام دانا.

له‌و سه‌ردانه‌دا خالید عوبێدی له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وتی: دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی سلێمانیمان كرد هاتینه‌ سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك تاڵه‌بانی و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فامان پێشكه‌ش كرد، وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌مامی ئه‌مانی عیراق بوو هاوكات رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عیراقییه‌كان.

هاوكات عه‌مار حه‌كیم وتی: ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌یمان كرد، ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ یادگاری زۆر گه‌وره‌ی له‌ عیراق بۆ به‌جێهێشتین، ئه‌و پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌بوو وه‌ به‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌رگری له‌ هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌كرد به‌هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket