riklam

یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای هاوپه‌یمانی چاكسازی كۆبووه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:31 PM - 2018-10-15
.

.

یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان وه‌فدی باڵای هاوپه‌یمانی چاكسازی له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆبووه‌وه‌.

كاروان یاروه‌یس به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 15-10-2018، وه‌فدی باڵای ھاوپه‌یمانی چاكسازی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم له‌ شاری سلێمانی له‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌ كۆبووه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی وه‌فدی باڵای ھاوپه‌یمانی چاكسازی بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پێكھێنانی حكومه‌تی عیراق و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمه‌.

وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هاوپه‌یمانی چاكسازی پێكهاتوون له‌ نه‌سار روبه‌یعی له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون، كازم شه‌مه‌ری له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی، سه‌لمان جومه‌یلی له‌ حزبی قه‌رار، ساڵح موتڵه‌گ له‌ كوتله‌ی عه‌ره‌بی و خالید عوبه‌یدی له‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر، ئه‌حمه‌د عه‌بدزه‌هره‌و عه‌بدوڵڵا فلیح و له‌یلا كازم و محه‌مه‌د زهیر رزاق نوێه‌رانی ره‌وتی حیكمه‌، جه‌بار سادق مولی له‌ جه‌بهه‌ی حوار.

PUKmedia تایبه‌ت

   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket