riklam

سلێمانی.. بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت

کوردستان 01:11 PM - 2018-10-15
.

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-10-2018 له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی-ه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا ده‌گرێت‌ و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی-یه‌وه‌ زانیاریان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌له‌كاتی پشكنین له‌لایه‌ن لیژنه‌ سێ-ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ و به‌هۆی هه‌بوونی گومانی خراپ بوون، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا گیراوه‌.

ووتیشی: بڕی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 1800 كیلۆگرامه‌،  نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین و ئه‌نجامی پشكنیه‌كه‌ش به‌ نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان  وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌.

ئازاد نه‌بی وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردن ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket