riklam

شه‌نگال.. روفاتی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئێزیدیه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌

کوردستان 12:57 PM - 2018-10-15
.

.

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزیدی له‌ گوندی كه‌سر میحراب له‌ ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆسایدیش بۆ دیاریكردنی ره‌گه‌زنامه‌كانیان له‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شه‌نگال.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-10-2018 گورێكی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزیدی له‌ گوندی كه‌سر میحراب  هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 18 روفاتی تێدایه‌و  سه‌رجه‌میان كوردی ئێزیدین، و  له‌وباره‌یه‌وه‌ حسێن ده‌رمان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هاوكاری تیمێكی عیراقی توانراوه‌ ناسنامه‌ی هه‌شت له‌ روفاته‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی شه‌نگال بكرێنه‌وه‌.

وتیشی: حه‌وت كه‌سیان خه‌ڵكی گوندی كۆچۆن و ئه‌وه‌ی تریش خه‌ڵكی حاتییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌كانیان به‌رده‌وامه‌.

له‌ 3ی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر شه‌نگال و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی ئه‌و شاره‌یان شه‌هید كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ ژنو كچی ئێزیدی رفاندووه‌  كه‌ به‌شێكی زۆریان تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket