riklam

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كار له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال ده‌كات

جینۆساید‌‌ 11:21 AM - 2018-10-15
.

.

تیمه‌ تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم كار له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال و موسڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ 15-10-2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دامه‌زراوه‌ی شه‌هید به‌ ره‌سمی داوایان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی یاسای ژماره‌ (5) ی 2006 ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ تیمێكی تایبه‌ت وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ ئه‌وان كار بكات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی ئێزدیه‌دییه‌كان كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ شه‌هیدكراون و له‌ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ قه‌زای شه‌نگال كراونه‌ته‌ ژێرخاكه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا تیمه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاماده‌ن هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی شه‌هید كردوه‌و پێده‌چێت له‌ سبه‌ینێ 16ی-10-2018، ه‌وه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن.

جێگای باسه‌ له‌ساڵی 2014 دا رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و داگیریكرد، كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداو به‌ سه‌دان هاووڵاتی ئێزیدی له‌و شاره‌ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ شه‌هیدكردو له‌ چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ ناوچه‌كانی شه‌نگال و موسڵ كردنییه‌ ژێر گڵه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین ژن و كچی ئێزدی رفاند كه‌ تائێستاش چاره‌نووسی ده‌یان كچ و ژنی ئێزی رفێنراوی لای داعش نادیاره‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket