riklam

ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند

کوردستان 11:09 AM - 2018-10-15
.

.

له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى دوو تۆمه‌تبار به‌ تاوانی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ر سزادراون .

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، راگه‌یه‌نراوه‌: به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كى هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكى نایاسایی،  هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ڕۆژانى  16-3-2018 و 18-3-2018 به‌بڕیارى دادوه‌ر، له‌پارێزگاى سلێمانى دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌،  به‌پێی مادده‌ى  14 مخدرات، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى،رۆژی 10-10-2018  تۆمه‌تباره‌كان سزادران و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ بڕی 450000 چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار غه‌رامه‌ كراون، كه‌ یه‌كێكیان ناوی (هـ ، ڕ ، ح) ه‌و له‌دایك بوى ساڵى ( 1989 ) ره‌گه‌زى (نێر)ه‌و پیشه‌ى كاسبه‌و بۆ ماوه‌ی 8 مانگ سزادراوه‌. تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌شیان ناوی (ی ، ع ، ح)ه‌و له‌دایك بوى ساڵى ( 1977 )ه‌و ڕه‌گه‌زى نێره‌و  پیشه‌ى كاسبه‌،  سزادرا بۆ ماوه‌ى 10مانگ.

PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket