riklam

نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌دات

عیراق 10:00 AM - 2018-10-15
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدات و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌كانی نوێنه‌ران بدرێت.

 به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 15-10-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی نێو نوێنه‌ران ده‌درێت.

 راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌ر له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕیارێك بكرێت، له‌باره‌ی دانی پله‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ندێ كه‌س له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه‌، وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی قبوڵ مه‌ركه‌زی و تاقیكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می خوێندنی باڵا ده‌كرێت، كه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیش ئاماده‌ ده‌بێت. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket