riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 09:08 AM - 2018-10-15
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت و یه‌كێكیان پێكھێنانی لیژنه‌ ھه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیاری پله‌ تایبه‌ته‌كان و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردنیدا له‌ دوای ھه‌ڵبژاردنی 2018 له‌خۆده‌گرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكھێنانی لیژنه‌ ھه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵاش  گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ قبوڵ مه‌ركه‌زی و تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌می خوێندنی باڵا ده‌كرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket