riklam

حزبی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كوردی سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك ده‌كات

تاراوگە‌‌ 08:51 AM - 2018-10-15
.

.

له‌ دوای نیوه‌رۆی شه‌ممه‌ی 13-10-2018 وه‌ڤدێكی حزبی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كوردی سوری كه‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رێز هه‌ڤال عه‌بدولڵا ئۆدیس به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانیمارك له‌ سه‌ردانێكی دۆستانه‌دا  كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی (ی.ن.ك) له‌ شاری ئارهوسی  دورگه‌ی یولاند له‌ دانیمارك به‌سه‌ركرده‌وه‌.

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی كۆمیته‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ جه‌عفه‌ر وه‌یسی  به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا، خۆشحال بوون بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌.
دواتر هه‌ڤاڵ عه‌بدولڵا ئۆدیس به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانیماركی حزبی دیموكراتی پێشڤه‌ری كوردی سوری سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپسی كۆمیته‌ و یاوه‌ری كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ دۆستانه‌یه‌.

له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌شدا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كردوو ئومێدیان خواست بره‌و به‌ كارو چالاكییان و كاری هاوبه‌ش و هاوكاری بدرێ.
دواتر به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆدیس به‌ناوی كۆمیته‌كه‌یان سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانیان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و به‌ده‌ست هێنانی كاندیدی یه‌كێتیی دكتۆر به‌رهه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدرال گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی كرد به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان به‌گشتی، ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌و ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستاشی به‌ قۆناغی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی داناو مامی گه‌وره‌مانیشی به‌ ئه‌ندازیاری داهێنه‌ری پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌قه‌له‌مدا.

سه‌ركه‌وتنی كاندیدی یه‌كێتیی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ك پارێزه‌ر و زامنی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه‌كان ناساند و له‌م قۆناغه‌شدا  یه‌كێتیی رۆلی گرنگیشی ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رێ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌ردار محه‌مه‌د ،به‌ناوی هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌وه‌  سوپاس گوزار بوو بۆ ئه‌و پیرۆزباییه‌یان هه‌روا بۆ هاوهه‌ڵوێستی دلێرانه‌ی پارتی پێشڤه‌رۆ به‌گشتی و كۆمیته‌ی دانیماركیان به‌تایبه‌تی  له‌ پشتوانی كردنیان بۆ یه‌كێتیی نێستمانیی كوردستان، رۆلی پارتی پێشڤه‌ر و به‌تایبه‌تیش سه‌ركرده‌ی ماندوونه‌ناس و شۆرشگێر مامۆستا حمید ده‌وێشی به‌رزنرخاند، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

له‌ كۆتاییدا هه‌ردوولا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی و گه‌لی سوریا به‌گشتی خواست، شاندی میوانیش خۆشحالیان ده‌ربری بۆ ئه‌و میواندارییه‌، پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ و یاوه‌رییه‌وه‌ زۆر به‌رێزه‌وه‌ به‌رێكران .

PUKmedia





3.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket