riklam

كێ له‌پشتی په‌رده‌ی دیار نه‌مانی خاشقچیه‌وه‌یه‌؟

جیهان 08:44 AM - 2018-10-15
.

.

تازه‌ترین راپۆرتی واشنتۆن پۆست، ئاماژه‌ به‌رۆڵی سعود قه‌حتانی یه‌كێك له‌ به‌پرسه‌ دیاره‌كانی نزیك  وه‌لیعه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعویده‌ ده‌كات له‌دیار نه‌مانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی.

 

رۆژنامه‌ ئه‌مریكایه‌كه‌، له‌و راپۆرته‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" سعود قه‌حتانی یه‌كێكه‌ له‌به‌رپرسه‌ نزیكه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی وه‌لیعه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و له‌ساڵی2003 ه‌وه‌ خزمه‌تی خاندانی ئالسعود ده‌كات".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" هه‌ر چه‌ند  له‌به‌رامبه‌ر راوێژكارو به‌رپرسه‌كانی تر هێنده‌ له‌خۆرئاوا ناسراونیه‌، به‌ڵام له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌سێكی دیاره‌و به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ره‌خنه‌گران له‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بخاته‌ لیستی ره‌شی خۆیه‌وه‌".

 

yyu.jpg

له‌به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌:" چه‌ند رۆژێك پێش دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌هاوڕێكانی باسی ئه‌وه‌یكردوه‌ كه‌ به‌رپرسێكی باڵای سعودیه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوه‌و پێشنیاری پۆستی بۆ كردوه‌ له‌نزیك وه‌لی عه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌ڵام ئه‌و متمانه‌ی پێی نیه‌".

 

واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌:" دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ جگه‌ له‌ سعود قه‌حتانی كه‌سی ترنیه‌".

 

جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌:" له‌سه‌روبه‌ندی روودانی دیارنه‌مانی خاشقچی قه‌حتانی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ به‌چه‌ند سیناریۆیه‌ك حكومه‌تی توركیا تۆمه‌تبار بكات، وه‌ ته‌واوی ئه‌و وتانه‌ی له‌سه‌ر تاوانباركردنی وه‌لی عه‌هدی سعودیه‌ ده‌كرێت ره‌تكردوه‌ته‌وه‌".

 

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌، قه‌حتانی له‌پشتی په‌رده‌ی دیار نه‌مانی خاشقچیه‌وه‌یه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket