riklam

ترامپ: متمانه‌م به‌ كیم جۆنگ ئۆن هه‌یه‌

جیهان 08:33 AM - 2018-10-15
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌تازه‌ترین چاوپێكه‌وتندا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ متمانه‌ی به‌رابه‌ری كۆریایی باكور هه‌یه‌.

 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی، رایگه‌یاندوه‌:" متمانه‌م به‌ كیم جۆنگ ئۆن رابه‌ری كۆریای باكور هه‌یه‌".

 

وتووشیه‌تی:" هیوادارم بتوانم جارێكی تر بیبینمه‌وه‌".

 

ترامپ ئه‌وه‌شی وتووه‌:"  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌م زووانه‌ ده‌چێته‌ كۆریایی باكور،دوای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بازرگانی نێوان ئێمه‌و چین ئه‌و سه‌ردانه‌ سه‌ر ده‌گرێت، به‌هیوام دۆخه‌كه‌ فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌نزیكه‌وه‌ كیم جۆنگ ئۆن ببینم و ئه‌وپه‌ڕی رێزی خۆمی پێشكه‌ش بكه‌م".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket