riklam

خانمی یەكەمی عیراق بەشداری كۆنگرەی بەگژاچونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:25 PM - 2018-10-14
.

.

خاتوو سەرباخ ساڵح خانمی یەكەمی عیراق بەشداریی دەكات لە دەیەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتیی بەگژاچونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان.

بە مەبەستی پەرۆشی بۆ بەهێزكردنی رۆڵی ژن لە كۆمەڵگەدا، خاتوو سەرباخ ساڵح خانمی یەكەم، هاوسەری دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەشداریی دەكات لە چالاكییەكانی دەیەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان و  هەوڵدان بۆ ئەوەی لە رووی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووریی و ئەكادیمیاییەوە بتوانن رۆڵی بەرچاو ببینن.

 ئەوەش بۆ بەدەنگەوە چوون بووە بۆ بانگهێشتەكەی سەماحەتی سەید عەممار حەكیم كە رۆژی 13-10-2018 بە بەشداریی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەكی زۆری باڵیۆزان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان و خانمان و چالاكوانانی بوارەكانی كۆمەڵی مەدەنیی بەرێوەچوو.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket