riklam

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 04:52 PM - 2018-10-14
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن گه‌نجینه‌وه‌ ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 15-10-2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دابه‌شده‌كرێت.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ ره‌سمی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌نراوێكیشدا پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو، هه‌موو 30 رۆژ جارێك دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ 5ی هه‌موو مانگێكدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت كه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزیش، تائێستا هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندورستی و دارایی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و خوێندنی باڵا، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزیان وه‌رگرتووه‌و بڕیاریشه‌ سبه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket