riklam

كەرێتییەكی تازە

بابەتی گۆڕاو 02:35 PM - 2018-10-14
.

.

كەرێتییەكی تازە

2018-10-11   

× مەسئولی وامان هەیە رەسمەكەی بخەیتە سەر پاكەتی جگەرە، هەموو كورد جگەرە تەرك ئەكات.
× لەم وڵاتەدا ئەگەر زۆر نەجیب بیت، وا ئەزانن ئەسپی، سوارت ئەبن.
× هەمیشە نیوەی پڕی پەرداخەكە ببینە، مەسەلەن ئێرە لە سجنی ئەفغانستان خۆشترە.
× تاقە ئیستیفادەی عیشق ئەوەیە كەرێتییەكی تازەی خۆتت بۆ دەرئەخات.
× ئێمە لە ئازادیدا تەنیا پاركەكەیمان بەركەوت بچین گوڵەبەڕۆژەی تیا بخۆین.
× یاخوا گەنجی ئێستا توشی خڵەفان نەبێ‌، ئەو هەموو پاسۆردەی لەبیربچێتەوە چی بكەین؟!
× كاربەدەستانی عێراق ئەتوانن بەختەوەرمان بكەن.. بە ئینتیحار.
× كە دەرگایەك دائەخرێ‌ دەرگایەكی تر ئەكرێتەوە.. ئوتومبیلەكەم ئەوەندە خراپە.
× ئیشی ئەم حكومەتە وەكو ئەوە وایە بتەوێ‌ سفرە دابخەیت و پانكەكە داگیرسابێ‌.
× مودیری تەلەفزیۆنەكەمان بە هەڕەشەوە پێی وتین تووڕەم بكەن سەد حەلقەی تری توركی دائەبەزێنم.
× سیمینار زۆر خۆشە، بەشەرتێ‌ لەوێ‌ نەبی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket