riklam

بیرەوەری شەهیدبوونی فەرماندە شێخ حسین بەرزنجی

بیروڕا 01:52 PM - 2018-10-14
.

.

بیرەوەری  شەهیدبوونی  فەرماندە  شێخ حسین سید محمد بەرزنجی ناسراو بە ( شێخ حسینە سور).

دوای زیندە بەگۆڕ كردنی ئاوات و ئامانجەكانی گەلی كوردستان دوای ئاش بەتاڵ دوای تەسلیم كردنی شۆڕشی نەتەوەیەك  بەساواكو موساد . بێهیوایی دۆشدامان و  بێ‌ متمانەی باڵی  ڕەش بەسەر  دڵ و دەرونی  هەموو تاكەكان و كۆمەڵگای كوردەواریدا كێشا  هە وەك گەمەی ڕیفراندۆمەوە كەلە یەك پەرێزدا  ڕواونو بەیەك  ئەجندایش ئاودران .

بەڵام  هەروەك  پەندە چینیەكە دەڵێت شەو چەند تاریك بێت ناتوانێ تروسكایی مۆمێك بشارێتەوە . بۆیە  جارێكی تر   سەر لەنوێ‌ لەوتاریكستانەدا تروسكایی مۆمێك  دڕی بەو شەوە زەنگەدا  مرۆڤە خاوەن كەرامەتەكان ڕویان لەو مەشخەڵی كرد  شۆڕشێكی نوێ‌ و ڕاپەڕینێكی نوێیان هەڵگیرسان و  لەسەر  چیا بەرزەكانی كوردستان بەڕابەری  پیاوە  پارێزەرە  مەزنەكەی  كورد جاڕی  خوێندنگای  شۆڕشی  نوێ‌  شۆڕشی بیروبازویان ڕاگەیاند .

 بەرنامەی ئەم  خوێندنگایە سێ‌  وانەبوو  لەجیاتی  دوتوێ‌ كتێب لەبیرو هزری پیاوە مەزنەكەدابوو هەرخۆشی  ڕابەر و مامۆستای  هەرسێ‌  وانەكەبوو  وانەی یەكەم  یەكێتی وانەی دوهەم نیشتمان وانەی سێ‌ هەم  كوردستان.

 دەستەدەستە پۆل پۆل لەو ڕوناكیە كۆبەنەوە  لەبەردەم ئەو پیاوە مەزنە  سوێندیان خوارد  كە دەبێ‌ پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بن  گیانی خۆیان بۆسەر فرازی و ئازادی گەلەكەیان بەخت بكەن.

ئیتر یەكێتی بیروبازووبو بەو هیواگەورەیە چیاو دۆڵو دێ‌ بەدێ‌ ی خروشان ودوژمنان و نەیارەكانی ناو خۆی هەژاند، ئەوانەی پیان وابوو شۆڕشیان پێ نەكرێت ئەتوانن شۆڕش تێك بدەن .

شێخ حسینەكەی ئێمەیش لەگەڵ پۆلێك هاوڕێ‌ ی خۆی هەر زوو خۆیان گەیاندە ئەو خوێندنگایە و بوونە خوێنكاری پیاوە مەزنەكە وانەی  یەكەم و دوهەم و سی َهەمیان  بە بڕوایەكی  پتەو و پیرۆزەوە  وەرگرت و  بەوەفاش بوون  بۆ ئەو سوێندەی خواردیان..مەخابن بەشێك لە هاوڕێكانیان لەهەر سێ‌ وانەكەدا كەوتن  هاوڕكانیشیان لەبیركرد.

فەرماندە:

حسین سید محمد بەرزنجی  1960 لەسلێمانی  لە خانەدانێكی  ئاینی و  نیشتمان پەروەر لەدایك بووە  خوێندنی  سەرەتا لای  باوكی خوێندنی ئاینی خوێندووە ، پاشان  چۆتە قەتابخانە و لەقۆناغی ناوەندی  ڕوی لەشاخ كردووە بۆتە پێشمەرگە و  یەكێك  لە فەرماندە  چالاك و دڵسۆزەكانی  ی.ن.ك
لەكاتێكدا  فەرماندەی لەشكری شارەزوورو پێنجویچن بووە  14-15/ 10/1997 شەهیدكرا.


دكتۆر ئەحمد بەرزنجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket