توركیا‌و ئه‌ردۆگان به ناچاری..
بیروڕا 04:21 PM - 2018-10-13.
چۆك داده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م فشاره‌كانی ئه‌مریكادا !
نه‌وزادی موهه‌ندیس
كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2003 و پێش 15 ساڵ به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دانی توركیا به سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی عێراق له ڕێگه‌ی خاكی توركیاوه.. ئیدی له‌و ساته‌وه و ساڵ به‌ساڵ په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و خاوبونه‌وه و كاڵبونه‌وه و ساردوسڕی ده‌چوو، له ماوه‌ی ئه‌و 15 ساڵه‌دا چه‌ندین خاڵی ناكۆكی تریش سه‌ریانهه‌ڵدا و هه‌موانیان پێكه‌وه بونه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا له‌و په‌ڕی خراپیدا بن و هه‌ردوولاش له‌سه‌ر زاری وه‌زیر و سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆ و سزادانی ئه‌ویتر ده‌كات و به‌كراداره‌كیش ئه‌مریكا فشاری زۆری سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی خستۆته سه‌ر توركیا و كاریگه‌ریه‌كانیشی له‌ئێستادا بۆ هه‌موان ڕوون و ئاشكران.له‌و كێشه و گرفت و خاڵه ناكۆكیانه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا بریتین له:
• كێشه‌ی گروپی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گویله‌ن و مانه‌وه‌ی گویله‌ن له ئه‌مریكا و ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی به توركیا.
• كێشه‌ی دادگایكردنی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
• كێشه‌ی پشتیوانی توركیا له گروپه تیرۆریستیه‌كانی سوریا و عێراق و ده‌ستوه‌ردانێتی له كێشه‌ی ئه‌و دوو وڵاته به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكاوه.
• كێشه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سعودیه و ئه‌وانی تر و پشتیوانی توركیا بۆ قه‌ته‌ریه‌كان.
• كێشه‌ی دامه‌زراندن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ڕوسیا و ئێران و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
• كێشه‌ی پشتیوانیكردنی توركیا به ئاشكرا و به‌نهێنی له گروپه تیرۆریسته‌كان.
• پابه‌ندنه‌بوونی توركیا به گه‌رمارۆ ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و به‌رده‌وامبونی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وتی ئێرانی.
• كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی بون به ئه‌ندام بونی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
• كێشه‌ی قه‌تیسكردنی دیموكراسی و ئازادیه‌كان له ناوخۆی توركیادا و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له په‌ڕله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌وڵدانی بۆ تاكڕه‌وی و بچووككردنه‌وه‌ی هێز و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
• كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی توركیاش له‌گه‌ڵ دونیای دیموكراسی و ئه‌وروپی و ئه‌مریكاشدا بریتیه له كێشه‌ی كورد و پێشێلكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناوزڕاندنیان به تیرۆریست.
• كێشه‌ی بانكه توركیه‌كان به هاوكاریكردنی بانكه‌كانی ئێران له‌مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕی دراودا.
• دواهه‌مینیشیان كێشه‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی s400 له ڕوسیا له‌لایه‌ن توركیاوه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م كۆمه‌ڵه كێشه و گرفته له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش گه‌شاونه‌ته‌وه و گڕیان گرتوه و خه‌ریكه ده‌ست و قاچی ئه‌ردۆگان و توركیای پێوه ده‌سوتێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه هۆكاری هه‌ڵایسانی فشار و شه‌ڕه قسه و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری به ئاشكرا ،ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئینجیلی ئه‌مریكی به‌ناو ((ئه‌ندرۆ بڕۆنسۆن))ی ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌یی بوو له كۆتایی ساڵی 2016 دا كه 23 ساڵه له‌توركیا و له‌شاری ئیزمیر ده‌ژی و سه‌رۆكایه‌تی كه‌نیسه‌یه‌كی بچوك ده‌كات كه ته‌نها 25 كه‌سی باوه‌ڕدار دوای كه‌وتوون.به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی گروپی خزمه‌تی فه‌توحوڵا گویله‌ن و ڕاوه‌ستانی له پشت كوده‌تا سه‌رنه‌كوتوه‌كه‌ی ساڵی 2016وه ودواتریش دادگایكردنی به‌تۆمه‌تی تیرۆر و پشتیوانی له PKK. دادگای توركیا له‌دانیشتنی سێیه‌میدا وله 18/7/2017دا زیندانیكردنه‌كه‌ی درێژكرده‌وه سه‌ره‌ڕای داواكردنی ئه‌مریكا به ئازادكردنی به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی خستیانه ژێر ده‌ستبه‌سه‌ری زۆره ملێ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
له ئێستادا وابڕیاره كه دانیشتنی چوارهه‌می دادگا له 12/10/2018دا به‌ڕێوه‌بچێت و زۆریش له ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه دادگا بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و قه‌شه‌یه بدات كه سه‌رزاره‌كی و به ئاشكرا بۆته هۆی نانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و گرفته گه‌وره‌یه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكای به‌ناو هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌دوای جه‌نگی دووه‌هه‌می جیهانیه‌وه و به‌هۆی بونی هه‌ردوولا وه‌ك ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆی سه‌ربازیدا به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا.توركیایه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵگیراوی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مریكای تیادایه .
• ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپ زۆر به‌جدی گه‌ره‌كیانه له پێگه و نفوزی توركیا بده‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا و بچوكی بكه‌نه‌وه و بیكه‌نه وڵاتێكی بێ مه‌ترسی،چونكه زۆر باش ده‌زانن كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانێتی له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو و میسر و ئیسڕائیل و ته‌نانه‌ت عێراقیش.بۆیه پێده‌چێت هه‌نگاو و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و تاكتیكیه‌كانی ئه‌ردۆگان سه‌ری خۆی و توركیای یه‌كگرتوش بخوات ،به‌وه‌ی قومار به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ده‌كات به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئێران‌دا.بۆیه ئه‌مریكا و ترامپ گه‌ره‌كیانه به‌هۆی كێشه‌ی قه‌شه بڕۆنسنه‌وه هه‌موو كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و پاكتاوی حساباتی خۆیانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی :
• سه‌پاندنی گه‌مارۆی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی به‌سه‌ر توركیادا.
• گوشارخستنه سه‌ر توركیا له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تێكی دارایی و نه‌ختینه‌ییه‌وه كه زیانی گه‌وره به‌توركیا بگات و به‌پراكتیكیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی لیره‌ی توركی له مێژووی خۆیدا و بۆ یه‌كه‌م جار 27% نرخه‌كه‌ی داببه‌زێت و 1 دۆلار به‌رامبه‌ر 5-6 لیره بوه‌ستێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبونی هه‌ڵاوسان و گرانی نرخ و ڕاوه‌ستاندنی زۆرێك له پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژیه‌كان.
• پێنه‌دان و دواخستنی فڕۆكه‌ی F35ی ئه‌مریكی به توركیا.
• سه‌پاندنی سزای دارایی و ئابوری به‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی توركیادا.
• زیادكردنی ته‌عریفه‌ی گومركی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر هه‌ریه‌كه له ئاسن به‌ڕێژه‌ی 50% و ئه‌له‌منیۆم به‌ڕێژه‌ی 20%ی توركیاكه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره ده‌دات له توركیا و داهاته‌كانی.
به‌م شێوه‌یه ئه‌مریكا توانیویه‌تی كه ئابوری توركیا لاواز و په‌ك بخات و هێواش هێواش چۆكی پێ دابدات،سه‌ره‌ڕای ململانێ و به‌رگریه‌كانی توركیا،به‌وه‌ی كه توركیا واده‌بینێت كه ئه‌م سیاسه‌ت و گه‌رمارۆیانه‌ی ئه‌مریكا كاتین،و ئه‌مریكا ناتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت چونكه توركیا واده‌بینێت كه :
• پێگه‌ی ئه‌مریكا لاوازبوه له‌سه‌ر ئاستی دونیا و ناوچه‌كه به‌هۆی زیادبوونی بڕی قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانی.
• دابه‌زین و كه‌مبونه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به دۆلاری ئه‌مریكی.
• كه‌مبونه‌وه‌ی پشكی ئه‌مریكا له ئابوری جیهاندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چاودێران و شاره‌زایانی ئابوری بۆی ده‌چن ئه‌وه‌یه كه توركیا ناتوانێت تاسه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو فشار و گوشاره سیاسی و ئابوری و ئه‌منیانه‌ی ئه‌مریكا ببێته‌وه و له‌كۆتاییدا به‌ناچاری له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادا چۆك داده‌دات و ڕازی ده‌بێت به ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مریكیه‌كه وه‌ك مه‌رجی یه‌كه‌می سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مریكا و دواتریش جێبه‌جێكردنی هه‌موو مه‌رجه‌كانی تری ئه‌مریكا له سوریا و عێراق و ناوچه‌كه‌شدا به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وایلێده‌كات كه پشتبكاته ڕوسیا و ئێران و جارێكی تر ببێته‌وه پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی لاوازتر له‌جاران .ئه‌مه‌ش دوای ڕێكه‌وتی 4/11 دێت كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به فه‌رمی پێده‌نێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌یسه‌پێنێته سه‌ر وڵاتانی جیهان و كۆمپانیا ئابوریه‌كان كه پابه‌ندبن پێوه‌ی.بۆیه زۆر نزیكه له‌دانیشتنی كۆتایی دادگای توركیادا له 12/10دا قه‌شه ئه‌مریكیه‌كه ئازادبكرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕه‌واندنه‌وه و تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا‌و جارێكی تریش ئه‌مریكا به‌به‌هێزی له ناوچه‌ی جێگه نفوزی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وه‌ستێته‌وه و به‌رگریش له به‌رژه‌وه‌ندی و دۆسته‌كانیش ده‌كات دژ به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی چ له ئێرانه‌وه بێت یان له توركیاوه،هه‌ردوولاش توركیا و ئێران باش ده‌زانن كه ئه‌م هه‌موو شه‌ڕ و گوشارانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ریان به سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو جێبه‌جێده‌كرێت و ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی ئه‌مریكاشی پێده‌پارێزرێت،به‌ڵام به‌ناچاریش ده‌بێت ملبده‌ن و چۆك دابده‌ن له‌به‌رده‌م هه‌ژموون و شه‌پۆلی ڕاماڵێنه‌رو ڕووخێنه‌رو نغرۆكه‌ری ئه‌مریكادا وه‌ك زلهێزێكی دونیا.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28