ره‌وانشادان وایان وت
بیروڕا 04:16 PM - 2018-10-13.
مه‌ریوان عه‌لی محمه‌د
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پیشه‌یی و بابه‌تیی بۆ رابردووی دووری ناوخۆیی سیاسیی له رووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆ هه‌ریه‌ك له‌حزبه سیاسییه‌كانی سه‌رگۆره‌پانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی كه توانای ئاراسته‌كردنی خیتابی سیاسیی و جوڵاندنی شه‌قامیان هه‌یه, له‌گه‌ڵ رابردووی نزیكی ئه‌و حزبانه به‌تایبه‌تییتر له دوای كۆچی دوایی هه‌ردوو ره‌وانشاد مام جه‌لال و نه‌وشیروان له یه‌كێتی و گۆران و بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ریفراندۆم له پارتی و بارزانی, له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌دوای ئه‌و قه‌یرانه داراییه تاقه‌تپرۆكێنه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ری داعش به‌رۆكی تاكی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرت , سه‌نگ و قورسایی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ حزبه سه‌ره‌كییه كاریگه‌ره, به‌رێژه‌ی نیمچه روون له‌قه‌پانی دوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی كودستان ده‌ركه‌وتن, ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ش له‌و واقیعه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ی نێو سنوری ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا, به‌راست و ره‌وان پێمان ده‌ڵێ پارتی له سنوری قه‌له‌مره‌ویی زۆنی زه‌رد ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هه‌ردوو لایه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌یه‌كێتی گۆران له‌م زۆنه‌ی ئه‌مدیو ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ن, ئه‌گه‌ر به‌زمانی داتا و ژماره دوور له‌هه‌ر ده‌مارگیرییه‌كی حزبیی ووردبینیی بۆ پێگه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه بكرێت , ده‌رده‌كه‌وێت نه یه‌كێتی به‌ته‌نیا ده‌توانێت ركابه‌ر و ململانێی پارتی بكات نه گۆڕان, ئه‌م واقیعه هه‌بووه بوونی خۆی له‌دوای كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه سه‌پاندووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌دوای كۆی ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك روونكردۆته‌وه, هه‌ر به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره بۆماوه‌ی نیو خول به‌شداریی كرد , هه‌ردوولایه‌كه‌ی دیكه له یه‌كێتی و پارتی له‌ماوه‌ی 27 ساڵی رابردوودا پێكه‌وه له حكومه‌تێكی بنكه فراواندا به‌شداربوون و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌ی ئێستای لێكه‌وتۆته‌وه كه پڕه له گله‌یی گازنده , بێگومان له حكومرانیی له جۆره‌شدا نه لایه‌نی دڵسۆز و خه‌مخۆری میلله‌ت چاكه‌كارییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت نه لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌میش خراپكارییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت, بۆیه له‌دوای ئه‌و حكومرانییه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی بنكه فراوان هه‌ردوو ره‌وانشاد مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان نه‌خشه‌رێگایه‌كیان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی سه‌رگۆره‌پانی كوردستان نه‌خشاند بۆ ئه‌وه‌ی رێره‌وی حكومرانیی سیاسیی بكه‌وێته سه‌ر شارێگا و سكه‌ی خۆی و رێكه‌تننامه‌یه‌كی سیاسی‌یان له‌نێوان یه‌كێتی و گۆران‌دا ئیمزا كرد.
گه‌لۆ كاتێك ره‌وانشاد مام جه‌لال پشتگیری كاك نه‌وشیروانی كرد بۆ رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆران له‌به‌ر عاتیفه‌و سۆزی نه‌بوو بۆ كاك نه‌وشیروان هه‌روه‌ك بۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ش نه‌بوو, به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندێكی سیاسیی واعقیبینانه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه بوو كه واده‌خوازرێت بۆ له‌مه‌ودوا و داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه دوو لایه‌نی به‌هێز ركابه‌ر و ململانێی سیاسیی شه‌ریفانه‌ی یه‌كتر بكه‌ن و لایه‌نی به‌هێز بۆحكومران و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش بۆ ئۆپۆزسیۆن , چونكه دیموكراسییه‌ت له‌هیچ وڵاتێكدا به‌بێ ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز بوونی نه‌بووه و نابێت.
ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه, ئه‌مجاره لێره‌و له‌وێ باسی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كرێت , بێگومان كرۆكی حكومرانیی ته‌ندروست له حكومه‌تی زۆرینه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌وكه‌سه‌شی له‌ئه‌لف و بێی سیاسیه‌تی حكومرانیی تێگه‌یشتنی هه‌بێ, د‌رك به‌باشییه‌كانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات , هه‌ڵبه‌ته حكومه‌تی بنكه فراوان دروستكراوی حزبه‌كانی ئێمه‌ش نییه و له هه‌ندێ شوێندا په‌یره‌وكراوه, به‌ڵام هه‌میشه حكومه‌تی بنكه فراوان له‌دۆخی تایبه‌تدا په‌یره‌وكراو بۆ هه‌میشه نه‌بووه , هه‌روه‌ك له‌ده‌ستووری هیچ وڵاتێكیشدا جگه له حكومه‌تی زۆرینه یاخود ئیئتلافیكردن بۆ دروستكردنی زۆرینه هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه نه‌هاتووه. به‌ڵێ ده‌كرێت هیچ نه‌بێ بۆ یه‌كجاریش بێ حكومه‌تی زۆرینه تاقیبكرێته‌وه به‌ڵام زۆریش پێویسته ره‌چاوی واقیعی سیاسیی هه‌رێم بكرێت و لای خۆمان به ئه‌مریكا و ئه‌وروپا نه‌شوبهێنرێت , ناكرێت له‌سه‌ره‌تاو قۆناغی یه‌كه‌می حكومرانیی حكومه‌تی زۆرینه له هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی حكومران پێی وابێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆنه جیاوازه‌كه‌دا ده‌شكێت, به‌ڵكو پێویسته و زۆریش پێویسته پێشتر وبه‌رله‌وه‌ی بیر له‌وجۆره حكومرانییه بكرێته‌وه , سستمی لامه‌ركه‌زیی به‌هه‌موو پێوه‌ره یاسایی و ئیدارییه‌كانی له پارێزگاكاندا په‌یره‌و بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ته‌واو به‌حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكان بدرێت بۆ راییكردنی كاره‌ناوخۆییه‌كانیان به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ناوه‌ند, چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی یه‌كه‌می حكومه‌تی زۆرینه, لایه‌نی براوه پێی وابێ له‌م واقیعه‌ی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت حكومه‌تی موتڵه‌قی زۆنه‌كان بێ , بابیریشی لێنه‌كاته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26