riklam

سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌و ناردنكاران: جێگره‌وه‌ی ئێرانمان ده‌بێت

ئابوری 12:26 PM - 2018-10-13
.

.

سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێران وه‌ك پێشتر ناتوانێت ھه‌موو كاڵایه‌ك ھه‌نارده‌ی ھه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ڵده‌ده‌ین بارزگانه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت توركیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌و ناردنكاران: جێگره‌وه‌ی ئێرانمان ده‌بێت

سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێران وه‌ك پێشتر ناتوانێت ھه‌موو كاڵایه‌ك ھه‌نارده‌ی ھه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ڵده‌ده‌ین بارزگانه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت توركیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.

مسته‌فا عه‌بدوڕه‌حمان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ئێران له‌م كاته‌دا ناتوانێت ھه‌ندێك كاڵا بۆ ھه‌رێمی كوردستان بنێرێت و ئه‌وان به‌ دوای سه‌رچاوه‌ی تردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ھه‌رێم كه‌موكوڕتییان بۆ دروست نه‌بێت.

وتیشی: ھه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی فراوانی بۆ بازرگانی ھه‌یه‌ و ده‌روازه‌یه‌كیشه‌ بۆ شاره‌كانی عیراق، بۆیه‌ ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فدانه‌ی ھاتونه‌ته‌ ھه‌رێم كاره‌كانی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین وئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ھاتنیان".

سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئێستا له‌ بازارڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستاندا گرانی بوونی نییه‌ و ھه‌وڵده‌ده‌ین بارزگانه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت توركیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

فۆتۆ.. گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket