ئه‌نوه‌ر خواجه: پیاوێك له نێوان شۆڕش و دیكتاتۆریدا
ریپۆرتاژ 12:08 PM - 2018-10-13.
دامناوه ناوبه‌ناو باسی ئه‌و سه‌ركردانه بكه‌م كه له مێژوودا كونجێكیان بۆ خۆیان داگیركردووه‌و ساڵانێكیش ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی مه‌یدانی سیاسی جیهانی بوون، هه‌ریه‌كه‌شیان خاوه‌نی ئه‌زموونێك بووه، هه‌یانه خراپ بووه‌و هه‌شیانه باشبووه. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌مه‌وێت له داهاتوودا تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده سیاسییانه‌ی، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئێمه‌ی كورد به تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ نایناسن. بۆ ئه‌مجاره‌ش رابه‌ر و سه‌رۆكی پێشوویی ئه‌لبانیا « ئه‌نوه‌ر خۆجه» م هه‌ڵبژاردووه هیوادارم، له نزیكه‌وه به خوێنه‌ری هێژای بناسێنم و ئه‌زموونی سیاسی و ئیداری ئه‌م سه‌ركرده ئه‌لبانییه باسبكه‌ین.
له‌وانه‌بێت نه‌وه‌ی نوێ كاتێك ناوی « ئه‌نوه‌ر خۆجه» یان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت، نه‌یناسن و به‌لایانه‌وه كه‌سێكی نامۆ بێت، لێ نه‌وه‌ی كۆن به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی شه‌ست و حه‌فتاكان، زۆرباش ئه‌م پیاوه ده‌ناسن و ئه‌وانه‌شی كه پێشتر چه‌پ بوون، له سه‌رده‌می لاوێتیدا پێی سه‌رسام بوون. ئه‌نوه‌ر خۆجه هیچی له « گیڤارا و ماوتسیوتنگ و لینین» كه‌متر نه‌بووه، له هه‌موو قوژبنێكی جیهاندا، كه ناوی كۆمۆنیستی هاتووه، ناوی ئه‌نوه‌ر خۆجه‌ش وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه دیاربوو.
ئه‌و به‌لای نه‌یارانییه‌وه دیكتاتۆرێكی دڕنده‌و نه‌خۆش بووه، چونكه وڵاته‌كه‌ی كردبووه سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌و بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك بازگه‌یه‌كه‌ی سه‌ربازی دانابوو، جگه‌له‌وه‌ش له سایه‌ی ئه‌وه‌دا، ئه‌لبانیا هه‌ژارترین وڵاتی ئه‌وروپا بوو. گه‌رچی به‌لای دۆست و ئه‌حبابییه‌وه، ئه‌نوه‌ر خۆجه رابه‌رێكی مه‌زن و مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕش و خه‌باتی پارتیزانی بووه.
من و ئه‌لبانیا
من بۆیه‌كه‌مجار كه ناوی ئه‌لبنیام بیست له ئه‌ڵمانیا بووم، ساڵی 1996 له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران بووم له یه‌كێك له شاره‌كانی باكووری ئه‌ڵمانیا. له‌وێنده‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی قژ زه‌ردو سپی پێستی زۆری تێدابوون كه سیمایان له ئه‌ڵمانییه‌وه نزیك بوو، دواتر پێیان وتم ئه‌مانه خه‌ڵكی ئه‌لبانیان. ئێمه له كه‌مپه‌كه كۆمه‌ڵێك كوردبووین پێكه‌وه گرووپێكمان دروستكرد بوو، ئێواران یاری باله‌مان ده‌كرد و زۆربه‌ی جاریش له‌گه‌ڵ ئه‌لبانییه‌كان یاریمان ده‌مانكرد و ئه‌وانیش زۆر باشبوون زۆرجار له ئێمه‌یان ده‌برده‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌مجارم بوو، كه ناوی ئه‌لبانیا و خه‌ڵكی ئه‌لبانیا بناسم.
له‌ناو ئه‌و ئه‌لبانییانه‌دا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی لێ‌بوو، یاری باله‌ی زۆرباش ده‌زانی ، پێم سه‌یر بوو له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و پیاوه ئاوا یاری بكات، دواتر كه زیاتر یه‌كترمان ناسی، زانیم كه كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می ئه‌نوه‌ر خۆجه‌دا به‌رێوبه‌ری یانه‌یه‌كی وه‌رزشی بووه. هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه، ناوی ئه‌نوه‌ر خۆجه‌م بیست.
ئه‌لبانیا كوێیه؟
ئه‌لبانیا وڵاتێكی ئه‌وروپییه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی به‌لقان، دراوسێی سربیا و یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا و كۆسۆفۆیه. كۆی گشتی رووبه‌ری ئه‌م وڵاته 28748 كم چوارگۆشه‌یه، واته وڵاتێكی بچووكه، له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه به‌هه‌مانشێوه، ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتوانی هه‌یه و ده‌گاته نزیكه‌ی 2.800.000. گه‌وره‌ترین شاریشی ، تیرانای پایته‌خه‌ته كه كۆی گشتی دانیشتوانی ده‌گاته 617 هه‌زار كه‌س.
ئه‌لبانیا تاكه ده‌وڵه‌تی موسڵمانه له ناوچه‌ی به‌لقان و ئه‌وروپادا، رێژه‌ی موسڵمانن ده‌گاته نزیكه‌ی 70% دانیشتوانی، 20% مه‌سیحی ئه‌رته‌دۆكسین، 10% مه‌سیحی كاتۆلیكین. له رووی ئابووریشه‌وه، هه‌میشه ئه‌م وڵاته هه‌ژارترین وڵاتی ئه‌وروپا بووه، له ئێستاشدا به‌هامنشێوه هه‌ژارترین وڵاتی ئه‌وروپایه، كۆی داهاتی نیشتمانی ئه‌لبانیا نزیكه‌ی 11 ملیارد یۆرۆیه، داهاتی تاك له‌م وڵاته‌دا زۆر كه‌مه به تایبه‌تی له ناوچه گوندنشینه‌كانی.
وڵاتێك له نێو به‌رداشی زلهێزه ناوچه‌یی و زیهانییه‌كاندا
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌لبانیا ئه‌وه‌بوه، كه كه‌وتۆته نیوان كۆمه‌ڵێك زلهێز و ده‌وڵه‌تی به‌هێزه‌وه، پێشتر له باشووره‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، له باكووریشه‌وه ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مساویی بوو، له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌وڵه‌تی سربیا بوو، كه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزبوو. له رۆژئاواشه‌وه ئیتالیا بووه، كه ته‌نها 70 كم له ده‌ریاوه لێی دووره. هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه، كه هه‌میشه ئه‌م وڵاته وه‌كو پاروویه‌كی چه‌ور وابێت، بۆ ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كانی ده‌وروپشتی و هه‌میشه رووبه‌روی هه‌ڵمه‌تی تاڵانیی و دزینی ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان بۆته‌وه، به تایبه‌تی توركه عوسمانییه‌كان.
هاتنی تورك و سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تی
تورك چووبێته هه‌رشوێنێكه‌وه له دزین و كوشتن و نه‌هامه‌تیی و ماڵوێرانی به‌ولاوه، هیچی تریان پێ نه‌بووه. ئه‌لبانیاش به‌ر حوكمی چه‌ته‌گه‌ری تورك كه‌وت. ساڵی 1389 ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی كۆسۆفۆدا، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌م وڵاته داگیر ده‌كات. لێره‌شه‌وه ئه‌م وڵاته جوانه كه‌وته ژێرده‌ستی چه‌ته‌گه‌ری عوسمانی و له ماوه‌ی 5 سه‌ده‌ی حوكمی عوسمانی‌دا، جگه له هه‌ژاریی و دواكه‌وتووی، هیچی تریان به‌خۆوه نه‌دی. ئه‌لبانیا وه‌كو هه‌موو شوێنێكی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، ساڵانی حكومی تورك، به خراپترین و نه‌هامه‌ترین ساڵانی ژیانییان داده‌نرێت. ئه‌لبانیان ته‌نها وه‌كو گوندێكی هه‌ژاری ئه‌وروپا بووه، هیچ سیمایه‌كی پیشه‌شازیی و ژێرخانی ئابوورییه‌كی به‌هێز نه‌بووه. بگره هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ژاریی و دواكه‌وتوویه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌لبانیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی داگیركاری عوسمانی،چونكه ئه‌وان هه‌ژاریی و دوواكه‌وتوویان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ گه‌لی ئه‌لبانیا هێنا.
خۆشبه‌ختانه پاش نزیكه‌ی 5 سه‌ده له ژێرده‌سته‌یی، ساڵی 1912 ده‌وڵه‌تی عوسمانی جه‌نگ له دژی روسیا ده‌دۆرێنێت و ئه‌لبانیاش سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رده‌گرێت. به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له پاش پێنج سه‌ده له تاریكی، كه‌مێك چرای رۆشنایی به‌ر ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێت.
له‌نێوان هه‌ردوو جه‌نگدا
له پاش رزگاربوونی دووباره ئه‌لبانیا كه‌وته‌وه به‌رچاوی داگیركه‌ران، ده‌وڵه‌تی سربیا هه‌رێمی كۆسۆفۆی بۆخۆی داگیركرد، مه‌كه‌دۆنیا به‌شێكی له رۆژهه‌ڵاتی برد، له باشووریشه‌وه یۆنانیش هه‌ندێك ناوچه‌ی لێ داگیركرد.
هه‌میشه سربیاش ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له‌ئه‌لبانیا ده‌گێڕا. ساڵی 1920 دان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌لبانیا نراو بوو به ئه‌ندامی رێكخراوی « كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان»، به‌ڵام له‌ناو ئه‌لبانیادا، جه‌نگ و ململانێی گه‌وره له نێوان باڵه لیبڕاڵ و كۆنه‌خواز و چه‌پڕه‌وه‌كان به‌رپابوو، كه نه‌یده‌هێشت هیچ كاتێك ئه‌م وڵاته ئارامی به‌خۆوه ببینیت، هه‌تاوه‌كو ساڵی 1925 ئه‌حمه‌د زوگو ئیعلانی كۆماری ئه‌لبانیای كرد‌و كۆتایی به‌و كه‌مه ئازادییه هێنا، كه له پاش رزگاربوونی چنگی ئه‌م وڵاته كه‌وتوبوو.
به‌ڵام ئه‌م كاك ئه‌حمه‌ده‌ش هه‌ر زوو له به‌ڵێنی كۆماریی په‌شیمان بوویه‌وه‌و ساڵی 1928 خۆی كرده مه‌لیكی ئه‌لبانیا و هه‌تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 1939 و له‌كاتی به‌رپابونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ئه‌حمه‌د زوگو حوكمی ئه‌لبانیای كرد، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێكی تر، كاك ئه‌حمه‌دێكی ترمان بۆ په‌یدا ده‌بێت، كه ئه‌ویش مه‌لیكێكه به‌ڵام به‌رگی چه‌پخوازی له‌به‌ردایه.
داگیركاری نازی ئه‌ڵمانی
له ساڵی 1939 ه‌وه ئه‌لبانیا سه‌ره‌تا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیتالیای فاشیست به‌سه‌رۆكایه‌تی مۆسۆلینی ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌م داگیركه‌ره‌ش رووبه‌روی به‌ره‌نگارییه‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی ئه‌لبانیا ده‌بێته‌وه، پاشانیش ئه‌لبانیا له‌لایه‌ن سووپای داگیركه‌ری ئه‌ڵمانییه‌وه داگیر ده‌كرێت و هه‌تاوه‌كو ساڵی 1943 به ئاگروئاسن حوكمی ئه‌لبانیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاشان به‌هۆی لاوازبوونی نازییه‌كان و به‌هێزبوونی سووپای رزگاریخوزی ئه‌لبانیا، ساڵی 1944 سوپای رزگاریخوازی ئه‌لبانیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نوه‌ر خۆجه، ئه‌لبانیا رزگار ده‌كات. به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌ره‌تای حوكمی ته‌مه‌ندرێژترین دیكتاتۆری ئه‌وروپا و جیهان سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌نوه‌ر خۆجه، شۆڕشگێڕێكی دیكتاتۆر
باسه‌ره‌تا بزانین ئه‌م ئه‌نوه‌ر خۆجه‌یه كێیه؟ ساڵی 1908 له شارۆچكه‌ی جیرۆكاستره ئه‌نوه‌ر خۆجه له‌دایك ده‌بێت. باوكی ده‌رمانخانه‌ی ده‌بێت. ده‌توانین بڵێین ئه‌نوه‌ر خۆجه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له ئه‌لبانیا ته‌واو ده‌كات، پاشان له ساڵی 1930 ده‌چێته فه‌ره‌نسا هه‌تاوه‌كو ساڵی 1934 له شاری مۆنپه‌ییه ده‌بێت. ساڵی 1934 تا1936 له زانكۆی بروكسێل یاسا ده‌خوێنێت له‌هه‌مانكاتیشدا له كونسوڵگه‌ری ئه‌لبانیا له بروكسێل، كار ده‌كات.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لبانیا
ساڵی 1936 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌لبانیا و له تیرانای پایته‌خت وه‌كو مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسی له قوتابخانه‌كان وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێت و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمۆنیست و چه‌په‌كانی ئه‌لبانیا، هه‌رئه‌مه‌ش وای لێده‌كات، كه ساڵی 1939 له مامۆستایی دووربخرێته‌وه‌و له مووچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت ده‌ربكرێت. به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه بێت، ئه‌نوه‌ر خۆجه بۆ بژێوی ژیانی له ساڵی 1940 ه‌وه دوكانێكی بچووكی داده‌نێت و جگه‌ره ده‌فرۆشێت.
دورستكردنی پارتی كۆمۆنیستی
ساڵی 1941 پاشئه‌وه‌ی ناوبانگی ئه‌نوه‌ر خۆجه له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌هێز ده‌بێت، به هاوكاری كۆمۆنیسته‌كانی سربیا، ئه‌نوه‌ر خۆجه و هاوڕێكانیان توانیان پارتی كۆمۆنیستی ئه‌لبانیا دابمه‌زرێنن. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵیش‌دا « سووپای رزگاریخوازی ئه‌لبانیا « دابمه‌زرێنن، كه ده‌ستده‌كات به خه‌باتی پارتیزانی له دژی سوپای داگیركه‌ری ئه‌ڵمانیی و دواجار سوپای رزگاری ئه‌لبانی ساڵی 1944 تیرانای پایته‌خت داگیر ده‌كات و سوپای ئه‌ڵمانیای نازی له وڵات ده‌رده‌كات و به‌مه‌ش سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له ئه‌لبانیا ده‌ستپێده‌كات.
كۆماره‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر خۆجه
له ساڵی 1944 ه‌وه ئه‌نوه‌ر خۆجه ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری ئه‌لبانیا و سیسته‌مێكی سۆسیالیستی مۆدێل سۆڤێتی له ئه‌لبانیا داده‌مه‌زرێنێت. له‌مه‌شدا سۆڤێت له سه‌رده‌می ستالین‌دا، بێ ئه‌ندازه‌و به سه‌خاوه‌ته‌وه هاوكارتی ماددیی و سه‌رزبایی و ته‌كنیكی و كشتوكاڵی ده‌كه‌ن. ئه‌نوه‌ر خۆجه ده‌ستده‌كات به لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وی له ده‌ره‌به‌گاكان و به‌سه‌ر جووتیاره‌كاندا دابه‌شی ده‌كات، پاشان ده‌وڵه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر سامانی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌گرێت، هه‌موو كه‌رته‌كانی پیشه‌شازیی و بازرگانی، ده‌وڵه‌ت مۆنۆپۆڵی ده‌كات و خۆی ده‌یبات به‌رێوه.
سه‌ره‌تاكانی ساڵانی حوكمی ئه‌نوه‌ر خۆجه، ئه‌لبانیا توانی گڕوتینێكی باش به خۆی بدات و له رووی ئابووری و كشتوكاڵیی و پیشه‌شازییه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر باشی نا، هه‌روه‌ها ده‌ستكرا به پرۆسه‌ی خوێنده‌واریكردنی گه‌ل و رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری كه‌مبوویه‌وه. په‌ره به زانكۆ و په‌یمانگه‌كان درا. له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییشه‌وه مافی ژنان باشكراو له زوڵمی سه‌دان ساڵه‌ی كۆمه‌ڵی پیاوسالاری رزگاركرد و ژنی كرده ئه‌ندامێكی ئه‌كتیفی كۆمه‌ڵگای ئه‌لبانیا، ده‌توانم بڵێم ئه‌مه یه‌كێكه له باشترین كاره‌كانی ئه‌نوه‌ر خۆجه.
تێكچوونی له‌گه‌ڵ سۆڤێت
له پاش مردنی ستالین و هاتنه سه‌ركاری نیكیتا خرۆتشۆف، كێشه‌كانی ئه‌نوه‌ر خۆجه له‌گه‌ڵ سۆڤێت و خرۆتشۆف ده‌ستپێده‌كات، هه‌رئه‌موش وا ده‌كات كه له ساڵی 1961 ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سۆڤێت بپچرێت و پشت بكاته مۆسكۆ و روو بكاته پكین.
فۆتۆكۆپی كردنی بیری ماویزم
له پاش تێكچوونی له‌گه‌ڵ سۆڤێت له ساڵی 1961 ه‌وه هه‌تاوه‌كو ساڵی 1979 ، ئه‌نوه‌ر خۆجه باشترین و به‌وه‌فاترین دۆستی چین و سه‌رۆكه كاریزماكه‌ی ماوتسیتونگ بوو. ته‌واوی فكر و سیاسه‌ته‌كانی ماوی فۆتۆكۆپی ده‌كرد و له ئه‌لبانیا جێبه‌جێی ده‌كرد. به‌ڵام به نه‌مانی ماویش، ئه‌نوه‌ر خۆجه دژی سیاسه‌ته ریفۆرخوازییه‌كانی دێنگ خیاوپینگ وه‌ستایه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چینیش پچڕاند. به‌م شێوه‌یه ئه‌نوه‌ر خۆجه به گۆشه‌گیری مایه‌وه هه‌تاوه‌كو ساڵی 1984 كۆچی دواییكرد.
رووخانی مزگه‌وته‌كان و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی مولحیدی جیهان
وه‌كو وتم له پاش نه‌مانی ستالین، ئه‌نوه‌ر خۆجه بووه هه‌وادار و دۆستی نزیكی ماوتسیتونگ و هه‌موو فكره‌كانی ئه‌وی به‌ڕاست ده‌زانی و له ئه‌لبانیادا جێبه‌جێی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی كولتووری له چین، ئه‌نوه‌ر خۆجه هه‌مان شتی ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌بوو له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كاندا، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی له دژی مزگه‌وت و پیاوانی ئایینی ده‌ستپێكرد، به‌شی هه‌ره زۆری مزگه‌وكه‌تانی ئه‌لبانیای رووخاند، هه‌روه‌ها له ساڵی 1967 دا خۆجه ئیعلانی عیلمانییه‌تی وڵاتی كرد، وه‌كو خۆی ده‌یوت « یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی مولحید له‌جیهاندا> كرد و چیتر رێگه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كان له وڵات نه‌داو هه‌رچی مزگه‌وت و كڵێساش هه‌بوو، هه‌موویانی سووتاند، له‌مه‌شدا لاوانی كردبووه سه‌ربازی ئه‌و فكره هه‌ڵه‌یه‌ی.
170 هه‌زار مۆڵگه‌ی سه‌ربازی
یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌نوه‌ر خۆجه ترس بوو، ترس بوبووه دێوه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌سه‌ر ته‌واو فكر و سیاسه‌ته‌كانیدا زاڵبوو. هه‌رئه‌مه‌ش وایكردبوو كه ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بكاته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره. ئه‌و هه‌میشه ترسی له‌وه هه‌بوو كه یه‌كێتی سۆڤیت، وه‌كو چۆن په‌لاماری هه‌نگاریا و چیكوسلۆفاكیای دا، ئاواش په‌لاماری ئه‌لبانیاش بدات و داگیری بكات. له هه‌مانكاتیشدا ترسی هه‌بوو كه له رۆژئاواوه سوپای ناتۆ په‌لاماری وڵاته‌كه‌ی بدده‌ن، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد، كه بۆ هه‌ر دوو كم چوارگۆشه، مۆڵگه‌یه‌كه‌ی سه‌ربازی دروستبكات و وڵاته‌كه بكاته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره، جگه‌له‌وه‌ش سیاسه‌تی ملیتاریزه‌كردنی گه‌لی ده‌ستپێكرد و هه‌موو هاوڵاتییانی كردبووه سه‌رباز، له‌مه‌شدا كه‌مێك له سه‌دام ده‌چوو.
گه‌وره‌ترین حه‌شارگه‌ی ئه‌تۆمی
ترسه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر خۆجه بێ سنوور بوو، ئه‌مه‌ش وایلێكردبوو كه شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره دروستبكات. ئه‌و ته‌نها له هێرشی له‌شكری وشكانی نه‌ده‌ترسا، بگره ترسی له هێرشی ئه‌تۆمیش هه‌بوو، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كه گه‌وره‌ترین حه‌شارگه‌ی ئه‌تۆمی له نزیك تیرانای پایته‌خت دروست بكات. له سه‌ره‌تا ساڵانی حه‌فتادا ده‌ستكرا به دروستكردنی ئه‌م حه‌شارگه‌یه، كه نزیكه‌ی 2500 كم چوارگۆشه ده‌بێت و نزیكه‌ی35 كم له تیرانای پایته‌خته‌وه دووره. ئه‌م حه‌شارگه‌یه نزیكه‌ی 100 مه‌تر قووڵه و 106 هۆڵی گه‌وره‌ی تێدایه، كه هه‌رهه‌موویان ته‌واوی شته گرنگه‌كانی ژیانی تێدایه. هه‌ر هۆڵه بۆ به‌رپرسێكی حكومیی و سه‌ربازی دانراوه. تاكه سوودی ئه‌م حه‌شارگه‌یه بۆ گه‌لی ئه‌لبانیا ئه‌وه‌بوو، كه له ئێستادا ئه‌م حه‌شارگه‌یه بۆته شوێنێكی گه‌شتیاریی و خه‌ڵكی رووی تێده‌كه‌ن و گاڵته‌ش به عه‌قڵی ئه‌نوه‌ر خۆجه ده‌كه‌ن .
زیندانیكردنی 200 هه‌زار كه‌س
ئه‌نوه‌ر خۆجه به‌شێوازێكی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وانه حوكمی ئه‌لبانیای ده‌كرد، هه‌ركه‌سێك دژی حوكمی بوه‌ستایه‌ته‌وه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر زیندانی ده‌كرا. ساڵانی حوكمی ئه‌و ، به ساڵانی ترس و تۆقاندن ده‌ناسرێت، به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه بێت، نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئه‌لبانی له‌سایه‌ی ئه‌ودا زیندانی كراون، ئه‌مه له كاتێكدا خۆی ئه‌لبانیا دوو ملیۆن كه‌س بووه.
چه‌پی كورد و ئه‌نوه‌ر خۆجه
به حوكمی ئه‌وه‌ی كورد نه‌یتوانییوه یان نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری كوردی نه‌یتوانیوه فكرێكی سیاسیی خۆماڵی به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه هه‌میشه ئێمه خه‌ریكی فۆتۆكۆپیكردنی فكری خه‌ڵكی تربووین ، زۆرجاریش به سه‌قه‌تی كۆپیشمان كردووه. هه‌روه‌ها بووینه‌ته ده‌روێشی خه‌ڵكی تر. له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكاندا، ناوبانگی ئه‌نوه‌ر خۆجه، ته‌واوی جیهانی گرتبوویه‌وه، به تایبه‌تی له‌ناو وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا، زۆر گروپ و لایه‌نی سیاسی ئه‌ویان به رابه‌ر ده‌زانی . له ناو چه‌پی كوردشیدا ئه‌نوه‌ر خۆجه، هه‌واداری زۆری هه‌بووه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌شی له‌سه‌ر زۆر گرووپی چه‌پی كوردی هه‌بووه، بۆ نموونه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی، كه دواتر بوو به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران.
به پێی زۆرێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هاتنی گروپی چه‌پی ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆرشی لاشایی كه پێشتر له ئه‌لبانیا خوێندوویه‌تی، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر فكری چه‌په‌كانی سلێمانی و كوردستانه‌وه هه‌بووه، كه دواتر كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینیان دروستكردووه.
كێشه‌ی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه كه هیچ كاتێك بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه ئایا بۆچی دوای كه‌سێك بكه‌ویت و بیكه‌یته مامۆستای خۆت، كه‌هیچ سوودێكی بۆ ئێمه نییه، یان ته‌نانه‌ت دۆستی وڵاته‌كه‌شمان نییه. له هه‌مانكاتیشدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌زمونی ئه‌نوه‌ر خۆجه به فكرێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یر نه‌كراوه، به‌ڵكه ده‌روێش ئاسا گه‌نجی ئه‌و زه‌مانه دوای كه‌وتوون. به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌رده‌وامه و له ئێستادا لاوی كورد، كوێرانه دوای هه‌ندێك فكری توندڕه‌ویی ئیسلامی و سه‌ركرده‌ی ئیسلامی كه‌وتووه، كه جگه له‌نه‌هامه‌تی هیچیان بۆ كورد نه‌هێناوه.
دوا قسه
به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌می ئه‌نوه‌ر خۆجه به‌سه‌رچوو، به‌ڵام ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه قووربانی ئه‌م رژێمه ده‌مێنێته‌وه، له‌وانه‌ش بێت زۆركه‌سیش بڵێت، ئینجا ئێستا ئێمه چ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌مه‌وه هه‌یه؟ له‌وه‌ڵام دا منیش ده‌ڵێم: مێژوو بریتییه له ئه‌زمونی باش و خراپ، هه‌روه‌ك چۆن سوود له ئه‌زموونه باشه‌كان وه‌رده‌گیرێت، سوودیش له هه‌ڵه‌كانی وه‌رده‌گیرێت، تاوه‌كو ئێمه‌ش ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێش خۆمان و خه‌لكی تر نه‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان :
1. https://www.auswaertiges-amt.de/ albanien
2. انور خوجه، لزعیم الاوروبی الژی حاپر شعبه ب 200 الف پكنه عسكریه. ساسه بوست.
3. . https://www.tagesspiegel.dekommunismus-fuer-touristen-albaniens-geheime-bunker
4. www.deutschlandfunk.de/ehemalige-bunker-in-albanien
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28