پاشای ئینستاگرام له به‌غدا كوژرا
هەمەرەنگ 11:52 AM - 2018-10-13.
كوشتنی چالاكانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عیراق به‌رده‌وامه و دواین رووداویش رفاندنی پاشای ئینستاگرام و پاشان كوشتنی بوو به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه.
حه‌مودی موته‌یری ئه‌و مێردمنداڵه عیراقییه‌ی، كه به شای ئینستاگرام ناوبانگی ده‌ركردبوو، له‌لایه‌ن گروپێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێنراو دواتر له شه‌قامی یه‌رموك به چه‌قۆ كوژرا.
بكوژه‌كان ناوسكی محه‌مه‌د-ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به چه‌قۆ هه‌ڵده‌دڕن و لێی ده‌پرسن ناوت چییه؟ ماڵتان له كوێیه؟ كێ هاوڕێته؟
به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه محه‌مه‌د ته‌ماشای ناوسكی خۆیده‌كات و لێیان ده‌پرسێت ئه‌وه‌چییه له سكمه‌وه دێته ده‌ره‌وه؟ ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن، كه ئه‌وه هه‌ناوی تۆیه دێته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌داش حه‌مودی داوا ئه‌وه ده‌كات بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه، پاشان تكایان لێده‌كات له كاتی گیاندانیدا دایكی ببینێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدۆیی ئه‌و مێردمنداڵه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وته‌وه و به‌شێك له‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردووه پێیان وایه، ناسكی و جوانی روخساری ئه‌و مێردمنداڵه و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، گومانی ئه‌وه‌ی لای بكوژه‌كانی دروستكردووه، كه كه‌سێكی هاوڕه‌گه‌زخواز بووبێت، بۆیه شانازی به كوشتنه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كوشتنی چالاكوانان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق بووه‌ته دیارده‌و رووی له زیادبوون كردووه، كۆتا رووداویش، كوشتنی تاره فارس كچه مۆدێلی عیراقی بوو، به‌ر له‌ویش چه‌ند پسپۆرێكی جوانكاری كه ناسراوترینیان د.ره‌فیف یاسری بوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ش قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی كه‌یسی ئه‌و رووداوانه ده‌كات و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، كه تیمێكی تایبه‌تمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه دروستكردووه، كه له پشت روداوی كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌وه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه له مانگی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوای له پۆلیس و ئاسایش و سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌منیه‌كانكرد، كه هه‌موو رێوشوێنێكی توند بگرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گروپه نه‌ناسراوانه‌ی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانی كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی عیراق.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25