riklam

ماسكی میوه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كانی پێستت ده‌هێنێت

ژنان‌ 10:06 AM - 2018-10-13
.

.

سوودی میوه‌ و گیراوه‌ سروشتییه‌كان یه‌كجار زۆرن بۆ  پێست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كان و كێشه‌كانی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن،
 له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ كاریگه‌ری رون و ئاشكرایان هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌ گشتی.

-ماسكی مۆز و هه‌نگوین

مۆز به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ند توخمێكی سود به‌خش و ڤیتامین  ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بریقه‌داركردنی پێست و له‌ وشك بوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
مۆزێك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین به‌ باشی تێكه‌ڵبكه‌، پاشان بیده‌ له‌ پێستی  روخسارت و بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ پێوه‌یبهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ، ئه‌م ماسكه‌ ده‌توانرێت هه‌موو رۆژێك دووباره‌ بكرێته‌وه‌ چونكه‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی زیاتن به‌ پێست ناگه‌یه‌نێت.

-ماسكی شلیك و لیمۆ

شلیك یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ سرووشتییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست و كۆتایی هێنان به‌ چه‌وری ژێر پێست، چه‌ند شلیكێك له‌گه‌ڵ ئاو كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ روخسارت بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

-ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ

هه‌ندێك له‌ خانمان به‌ده‌ست چه‌وری پێستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێن، بۆیه‌ ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانه‌وێت رزگاریانبێت له‌ ده‌ردانی چه‌وریه‌ بێزاركه‌ره‌كان پێویسته‌ ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ به‌كاربێنن.

 بۆ ئه‌م ماسكه‌ش پێویستمان به‌ هه‌رمێ یه‌ك و سێ كه‌وچكی گه‌وره‌ گوشراوی لیمۆیه‌، له‌ خه‌ڵاتی كاره‌بایدا هه‌ردووكیان به‌ باشی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت و بۆ  ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ به‌ روخسارته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.

باشتر وایه‌ ئه‌م ماسكه‌ پێش خه‌وتن به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سودێكی باشتری هه‌بێت بۆ پێست.

-ماسكی زه‌یتی زه‌یتون و سێو

سێوه‌كه‌ له‌ خه‌ڵاتێكی كاره‌بایدا به‌ باشی ورد ده‌كه‌یت، دواتر نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون و نیو كوپ ئاوی گوڵی تێده‌كه‌یت، وازی لێده‌هێنین هه‌تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت، پاشان بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ ده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسارت و به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.

PUkmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket