بەدرێژایی شەو پاتری مۆبایلەكەت شەحن بكەرەوە

بەدرێژایی شەو پاتری مۆبایلەكەت شەحن بكەرەوە


11/10/2018 20:44:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بەشێوەیەكی گشتی زۆرینەی خەڵكی ئاگادار دەكرێنەوە كە شەو تا بەیانی مۆبایلەكانیان لە شەحن نەدەن، ئاگادارن دەكەنەوە بەوەی بە درێژایی شەوان مۆبایلەكەت لە شەحن نەدەیت، بەبێ‌ ئەوەی بزانن كە ئایا زیانی هەیە یاخود نا.
بۆیە لێرەدا بە 5 هۆكارئاشكرای دەكەین كە مانەوەی مۆبایل بە شەحنەوە بە تایبەت لە شەواندا كە بەكاربەرەكەی دەخەوێت، زیانێكی ئەوتۆی نیە، بەڵام دەبێت ئاگاداری چەند لایەنێك بێت كە ئەمانەن:
1-پێكهاتەی مۆبایل: زۆرینەی پاترییەكانی ئێستا لە ( ئایۆناتی لیسیۆم) پێكهاتوون، ئەم مادەیە وایكردووە كە پاتریەكان زۆر پێشبخرێن، هەروەها وزەیەكی زۆرتریان هەبێت و زووتر شەحن ببنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە تەمەنی كاركردنیان زیاترە.
بەڵام پاتری ( نیكڵ) كە لە مۆبایلە كۆن و كلاسیكیەكاندا بەكاردەهات، توانای كاركردنیان كەمتر بوو، هەروەها توانای وەرگرتنی ووزەی زیاتریان نەبوو، لە شەحنی تەواویان بەس بوو، واتە كاتێك پڕ شەحن دەبوونەوە، پێویست بوو دەستبەجێ لە شەحن لێبكرێنەوە، چونكە زیانی بە مۆبایل و پاتریەكە دەگەیاند، ئەمەش وایدەكرد كە لە كاتی شەحنی زیادەدا ( بهەوسێن).
لەسەر ئەم بنەمایە بەجێهێشتنی مۆبایل بە شەحنەوە بە درێژایی شەو هیچ زیانێك بە پاتری مۆبایلەكان ناگەیەنێت.
2- شەحنی زیادە: مۆبایلەكانی ئەمڕۆ زیرەكن، بەشێوەیەك  ڕێگە نادەن پاترییەكان شەحنی زیادە وەربگرن،چونكە هەموو مۆبایلێكی ئێستا میمۆریەكی زیرەكی تێكەڵكێشیان  تێدایە ، كە ناهێڵن شەحنی مۆبایلەكان لە %100 تێپەڕ بكات.
3-گەرمبوونی مۆبایلەكان: تاكە مەترسی لەسەر مۆبایلەكان لە كاتی شەحن كردنەوەدا ئەوەیە كە ئەگەری گەرمبوونیان هەیە، بۆیە  زۆرینەی بەكاربەران ناڕەزایی خۆیان لەسەر ئەو گەرمبوونە دەربڕیووە، كەواتە كاتێك مۆبایلەكە بە درێژایی شەو بە شەحنەوە جێدەهێڵیت، دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگریت كە پلەی گەرمی مۆبایلەكەت بەرز دەبێتەوە، چونكە ئەم بابەت ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە.
4- مۆبایل لە كەڤەردا: شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان كە لەناو كەڤەری پلاستیكی یان مەتاتی دادەنرێن، لەوەیە زیانیان پێبگەیەنێت، بۆیە ڕێنمایی گشت لایەك دەكرێت كە لەكاتی شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان بە درێژایی شەو پێویستە لەو كەڤارانە دەربهێنرێن.
5- بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شەحندا: زۆرینەی خەڵكی پێیان وایە دەبێت لەكاتی شەحن كردنەوەدا مۆبایلەكان بەكارنەهێنین، ئەم وتەیە تا ڕادەیەكی زۆر ڕاستە، بۆیە دەتوانیت لە كاتی شەحن كردنەوەدا كاری كەمی پێئەنجام بدەیت، هەروەها دوور بكەویتەوە لە كارە زۆر و قورسەكان.
  PUKmedia  و/ گۆران قادر
سەرچاوە: العالم

وێنە هەواڵ
  • image04
  • وه‌فدی حزیه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غداوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر

  • image04
  • مەراسیمی 32هەمین ساڵیادی ئەنفالی یەكی دۆڵی جافایەتی

  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ


                                           

کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت


نوسەرێکی کوردناسی فینلەندی کتێبی دووەمی خۆی لەسەر کەرکوک بڵاودەکاتەوە.

کریستینا کۆیڤونێن ژنە نوسەری کوردناسی فنلەندی کتێبی دووەمی خۆی بە ناونیشانی کەرکوک شاری بابەگورگوڕ...


  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

ئه‌نفال.. هه‌وڵی قڕكردنی گه‌لێك

ئه‌نفالی یه‌كی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

 

 

یه&zw...


   کوردێک بەشداریكری کۆبونەوەی لێژنەی هەرێمی ئاسیا باسفیكی دەکات
  له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا


کاریکاتێر