riklam

لەدەریای ئیجە تەرمی 15 كۆچبەری كورد دەدۆزرێتەوە

کوردستان 03:31 PM - 2018-10-11
.

.

لەدەریای ئیجە بەلەمێكی كۆچبەران كە زۆرینەیان كوردن نقوم بوو، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانیش دەڵێت تائێستا تەرمی 15 كۆچبەر دۆزراونەتەوە كە سەرجەمیان خەڵكی دهۆك و زاخۆن.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە PUKmediaی راگەیاند: شەوی 9ی ئەم مانگە لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا یەختێك كە 35 كۆچبەری تێدا بووەو ویستویانە خۆیان بگەیەننە یۆنان، بەڵام لەدەریای ئیجەدا یەختەكەیان نقوم بووە.

وتیشی: لەو یەختەدا تەنها ژنێك كە خەڵكی زاخۆیە رزگاری بووەو ئەوانەی دیكە سەرجەمیان خنكاون.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتوە لەو 35 كۆچبەرە، تەرمی 15یان دۆزراونەتەوە كە سەرجەمیان خەڵكی دهۆك و زاخۆن و پێدەچێت ژمارەشیان بەرزبێتەوە.

لەبارەی ناسنانەی تەواوی كۆچبەرەكانەوە، وتی: تائێستا زانیاری تەواو لەبەردەست نیە، بەڵام چێدەچیچت ئەفغانیشی تێدا بووبێت، بەڵام ئەوەی هەیە ئەو 15 تەرمەی دۆزراونەتەوە خەڵكی دهۆك و زاخۆن.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران راشیگەیاند: لەئێستادا نوێنەرەكەمان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنكاوەكان و هاوكاریكردنی گەڕانەوەی تەرمەكان بۆ هەرێم بەڕێوەیە بۆ ئیزمیری توركیاو چاوەڕێی زانیاری ئەو دەكەین.

باسی لەوەشكرد كە رووداوەكە سەعات 11:45دەقیقەی شەوی 9ی تشرینی یەكەمی 2018 رویداوەو یەختەكەیان نقوم بووە.

PUKmedia گۆران وەهاب 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket