riklam

سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا: ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راسته‌یه‌كان وه‌ك خۆی ناگواسنه‌وه‌

تاراوگە‌‌ 01:38 PM - 2018-10-11
.

.

له‌ده‌ستپێكی كرنه‌وه‌ی پێشانگای فرانكفۆرتی نێوده‌وڵه‌تی كتیب سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرال ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا ره‌خنه‌ی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستیه‌كان وه‌ك خۆی سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌لگه‌یه‌كی كراوه‌ی دیموكراتی ناخه‌نه‌ڕوو له‌كاتێكدا مه‌ترسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راستڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كراوه‌ی ئه‌ڵمانیا بونی هه‌یه‌.

سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی به‌شداری و ئاماده‌بونی له‌پێشانگای نێوده‌وله‌تی كتێبی فرانكفۆرت ڕایگه‌یاند: راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا گومانی دروستكرد له‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌بن كۆتایی به‌دیموكراتیه‌تی ئه‌ڵمانیا بهێنن كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر راست بوایه‌ ده‌بوو گومانی پاشه‌كشه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپای لێبكردینایه‌.

سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی گفتوگۆی نیوان نوسه‌رانی به‌لجیكاو كرواتیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌سه‌دان هه‌زار كه‌سی خۆبه‌خش یان كه‌سایه‌تی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی شاره‌وانیه‌كان رۆژانه‌ به‌بێ ماندووبون كار له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری و ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه‌ بوون ده‌كه‌ن له‌م وڵاته‌دا.

سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیالۆگ و گفتوگۆیانه‌كرده‌وه‌و وتی: ده‌بێ ترس و نیگه‌رانیه‌كانمان له‌به‌رده‌م گفتوگۆكاندا  شه‌فاف بێت و له‌كاتی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا نوسه‌ری ناسراوی به‌لجیكی شتێڤان هرتمانس وتی له‌سه‌ر ئه‌وروپایه‌ جارێكیتر  هه‌ڵوێستی یه‌لكلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێ و ببێته‌ هێواو ده‌رچه‌ی ئه‌وروپیه‌كان وتیشی پۆپۆلیسته‌كان هیج وه‌لامێكیان پێ نیه‌ جگه‌ له‌هاندان و رق لێبون و ئاژاوه‌.

هه‌مانكات نوسه‌ری كرواتی ئیفانا سایكۆ له‌گفتوگۆكامدا وتی: نه‌بوونی متمانه‌ به‌دامه‌زراوه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌كرێ وا سه‌یر بكرێ ئه‌ده‌ب ده‌توانێ ئه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات خه‌ڵكانێك ده‌توانن ده‌توانێ ببنه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌نه‌بیستراون له‌ڕێگه‌ی نوسینی چیرۆك وبابه‌ته‌ تایبنه‌تیه‌كانیانه‌وه‌.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌پێشانگای فرانكفۆرتی نێوده‌وڵه‌تی كتێب ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی دوێنێ  ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م میوانه‌كانی خۆیداكرده‌وه‌ كه‌رۆژانه‌ به‌هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن و گفتوگۆكانیش كه‌سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا تییادا له‌گه‌ڵ نمونه‌ دیاره‌كانی نوسه‌ران و داهینه‌راندا ده‌یكا به‌رجه‌سته‌كردنی كرانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو دیالۆگ و دیموكراتیه‌تی سیسته‌می ئه‌ڵمانیایه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket