riklam

چه‌ند ماسكێك بۆ وه‌رزی پایز

ژنان‌ 01:22 PM - 2018-10-11
.

.

یه‌كێك له‌و كێشه‌ باوانه‌ی له‌ وه‌رزی پایزدا رووبه‌روی پێست ده‌بێته‌وه‌ وشك بوونه‌وه‌ و قڵیشانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خانمان پارێزگاری له‌ پێستی روخساریان بكه‌ن له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماسكه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌.

سێ جۆری ماسك بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست:

ماسكی هه‌نگوین و ماست

-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ ماست
-دوو كه‌وێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین

ماست و هه‌نگوینه‌كه‌ به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسارت، بۆماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.
ئه‌م ماسكه‌ پێست تازه‌ و شێدار ده‌كاته‌وه‌، وا باشتره‌ هه‌فته‌ی سێ جار به‌كاربهێنرێت.

ماسكی شیر و نیشاسته‌ و هێلكه‌

-نیو كه‌وچك نیشاسته‌
-سپێنه‌ی هێلكه‌
-یه‌ك كه‌وچك و نیو شیری وشك

هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ به‌ پێستی روخسارته‌وه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌، وو دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.

ماسكی شه‌كر و خه‌یار

- شه‌كر
-خه‌یار

خه‌یاره‌كه‌ به‌ باشی ورد ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ شه‌كره‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كرێت تا وه‌ك هه‌ویرێكی لێدێت، ده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسار و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ مه‌ساجی پێده‌كه‌یت.

ئه‌م ماسكه‌ یارمه‌تی شێدار كردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات، ئه‌وانه‌ی پێستیان چه‌وره‌ ده‌توانن هه‌فته‌ی سێ جار به‌كاریبهێنن، به‌لام ئه‌وانه‌ی پێستیان وشكه‌ باشتر وایه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك جار به‌كاریبهێنن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket