riklam

هێزه‌كانی پۆلیس بازرگانێكی چه‌ك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

کوردستان 01:02 PM - 2018-10-11
.

.

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنی به‌ چه‌كه‌وه‌ كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، راگه‌یه‌نراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی زانیاری كۆكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتن به‌ چه‌كه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ 11-10-2018 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی ناوشار، توانییان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا .

تۆمه‌تبار (پ ، ك ، ح) ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 21 ی چه‌ك راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكردووه‌.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، رۆژی 7-10-2018، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباری تریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنیان به‌ چه‌كه‌وه‌ كردبوو .

هه‌ر بۆیه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن: له‌ هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان پشكنینه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌نایاسایی كڕین و فرۆشتن به‌ چه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی یاسا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket